گرنگترینمۆندیالی 2026

یاسا نوێیەکەی فیفا خەونەکەمان لەباردەبات؛ تۆماس توخێل هۆشدارییەکی توند بە ئەستێرەکانی ئینگلتەرا دەدات

راهێنەرە ئەڵمانییەکە ترسی لە یاسا نوێیەکانی فیفا هەیە

Yariga App

یاریگا –

پێش یارییە گرنگەکەی ئەمشەویان بەرامبەر هەڵبژاردەی گانا بۆ مسۆگەرکردنی بلیتی قۆناخی داهاتووی مۆندیال، تۆماس توخێل، راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، هۆشدارییەکی توندی بە یاریزانەکانی دا و داوای لێکردن هێمن بن، چونکە بەهۆی یاسا نوێیەکانی فیفاوە لەوانەیە مۆندیالەکەیان لە چرکەیەکدا کۆتایی پێ بێت.

یاسا توندەکەی فیفا چییە؟

لە مۆندیالی 2026، فیفا کۆمەڵێک یاسای نوێ و توندی بۆ ناوبژیوانان دەرکردووە بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی یاریزانان، توندترین یاساش کە جێبەجێ کراوە بریتییە لە پێدانی کارتی سوور بەو یاریزانانەی لە کاتی دروستبوونی گرژی و دەمەقاڵێدا دەستیان دەخەنە سەر دەمیان. یەکەمین قوربانیی ئەم یاسایەش میگێل ئەلمیرۆنی یاریزانی هەڵبژاردەی پاراگوای بوو، کە بەهۆی ئەم کارەوە بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.

پەیامەکەی تۆخێل بۆ یاریزانەکانی

راهێنەرە ئەڵمانییەکە ئاگاداری یاریزانەکانی کردووەتەوە کە نابێت بە هیچ شێوەیەک کۆنترۆڵی خۆیان لەدەست بدەن و تێوەگلاوی گرژییەکان ببن.

هەموو شتێک دەکرێت لە چرکەیەکدا بگۆڕێت، تۆ تەنیا یەک کارتی سوور دووریت لە کەوتنە نێو دۆخێکی تەواو جیاواز و ئاڵۆزەوە، ئەمە شتێکە کە هەمیشە ئەگەری روودانی هەیە، باشترین شت ئەوەیە هێمن و سەرنج لەدەست نەدەین، هەروەها گیانێکی وەرزشیی بەرزمان هەبێت بۆ ئەوەی ئامادە بین رووبەڕووی هەر کێشەیەک ببینەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button