ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێستا؛ لیڤەرپوول دووەم ئۆفەر بۆ گواستنەوەی ئالێكساندەر ئیزاک ئامادە دەكات

Yariga App

یاریگا –

یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی دووەم ئۆفەری فەرمی بۆ گواستنەوەی ئالێكساندەر ئیزاک ئامادە دەكات.

چەند كاتژمێرێک پێش ئێستا لیڤەرپوول ئۆفەرێكی فەرمی بۆ گواستنەوەی ئالێكساندەر ئیزاک پێشكەشكرد و دەستبەجێ ئۆفەرەكە رەتكرایەوە.


بە گوێرەی زانیارییەكانی DaveOCKOP، لیڤەرپوول دووەم ئۆفەر بۆ گواستنەوەی ئالێكساندەر ئیزاک ئامادە دەكات.

لیڤەرپوول ئامادەیە راستەوخۆ 80 ملیۆن پاوەند و 50 ملیۆن پاوەندیش لە هاوینی داهاتوو بدات و دە ملیۆن پاوەندیش وەک زیادكراو بدات، كۆی گشتی دەكاتە 140 ملیۆن پاوەند.

چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ ئۆفەرەكە پێشكەشی نیوكاسڵ بكرێت.

ئیزاک لە هاوینی 2022 لە ریزەكانی ریال سۆسێدادەوە بە بەهای 70 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە نیوكاسڵەوە كرد و تاوەكو 2028 گرێبەستی لەگەڵ نیوكاسڵ هەیە، بەهای ئێستای هێرشبەرە 25 ساڵانەكە لە بۆرسەی یاریزانان 120 ملیۆن یۆرۆیە.

ئیزاک لەگەڵ نیوكاسڵ 109 یارییكردووە و 62 گۆڵیكردووە و 11 گۆڵیشی درووستكردووە.

 

نیوكاسڵ وەڵامی یەكەم ئۆفەری فەرمی لیڤەرپوول بۆ گواستنەوەی ئیزاک دەداتەوە

 

بابەتی زیاتر

Back to top button