ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی؛ ژمارەی درێسی یاریزانەكانی لیڤەرپوول بۆ وەرزی 2025/26 ئاشكرا كرا

ڤیرتز ژمارەكەی دیاز دەپۆشێت...

Yariga App

یاریگا –

ژمارەی درێسی یاریزانەكانی لیڤەرپوول بۆ وەرزی 2025/26 ئاشكرا كرا.

هەژماری فەرمی لیڤەرپوول لە پلاتفۆرمی ئێكس ژمارەی درێسی یاریزانەكانی بۆ یارییەكانی وەرزی نوێ ئاشكرا كرد.

فلۆریان ڤیرتز لە مێركاتۆی هاوینەدا بە بەهای 140 ملیۆن یۆرۆ لە بایەر لیڤەركوزنەوە پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە كرد و بۆ وەرزی نوێ ژمارە 7ی یانەكە كە پێشتر لویس دیاز لەبەریدەكرد دەپۆشێت.

هەروەها میلۆس كێركێز درێسی ژمارە 6 و جێریمی فریمپۆنگ درێسی ژمارە 30 دەپۆشن.

هێرشبەرە نوێیەكەی رێدز هوگۆ ئێكیتیكی درێسی ژمارە 22دەپۆشێت.


ژمارەی درێسی یاریزانەكانی لیڤەرپوول بۆ وەرزی نوێ:

  • میلۆس كێركێز 6
  • فلۆریان ڤیرتز 7
  • كۆنۆر برادلی 12
  • هوگۆ ئێكیتیكی 22
  • جیۆرجی مامارداشڤیڵی 25
  • فرێدی وودمان 28
  • جێریمی فریمپۆنگ 30
  • ئارمین پێچی 41
  • ترێی نیۆنی 42

 

بابەتی زیاتر

Back to top button