ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

مانچێستەر سیتی گرێبەستی لەگەڵ گرانبەهاترین گۆڵپارێزی بەریتانی واژۆ کرد

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی بە گرێبەستێکی گرانبەها، جەیمس ترافۆرد گۆڵپارێزی بێرنلی دەگوازێتەوە ریزەکانی.

مانچێستەر سیتی، جەیمس ترافۆردی گۆڵپارێزی تەمەن 22 ساڵانی لە بێرنلییەوە گواستەوە و تا مانگی حوزەیرانی 2030 گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ کرد، ترافۆرد دوو ساڵ لەمەوبەر ئەکادیمیای مانچێستەری بەجێهێشت بۆ ئەوەی ئەزموونی زیاتر بەدەستبهێنێت.

بەگوێڕەی زانیارییەکانی ئاتلێتیک، نرخی گواستنەوەی ئەم گۆڵپارێزە نزیکەی 31 ملیۆن پاوندە، بەمەش گرانترین گۆڵپارێزی بەریتانییە لە مێژوودا.

ئێستا ترافۆرد کێبڕکێی گۆڵپارێزی لە مانچێستەر سیتی چڕتر دەکاتەوە، کە لە ئێستاوە ئیدرسۆنی بەڕازیلی و ستیفان ئۆرتیگا ئەڵمانی رکابەری بۆ پێکهاتەی سەرەکی دەکەن.

هوگۆ ڤیانا، بەڕێوەبەری وەرزشی سیتیزن لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، جەیمس لە ئێستاوە یەکێکە لە باشترین گۆڵپارێزە لاوەکانی تۆپی پێی ئینگلتەرا و خۆشحاڵین بە پەیوەندی کردنی پێمانەوە.

ترافۆرد لە وەرزی رابردوودا لە 45 یاریدا تەنیا 16 گۆڵی لێکرابوو و رۆڵی سەرەکی هەبوو لە سەرکەوتنی راستەوخۆی بێرنلی بۆ پرێمەرلیگ. نرخی گواستنەوەی نزیکەی دوو ملیۆن پاوند زیاترە لە ژمارەی پێوانەیی پێشووی جۆردن پیکفۆرد، کە کاتێک پیکفۆرد لە ساڵی 2017 لە سەندەرلاندەوە گواسترایەوە بۆ ئێڤەرتۆن ئەم ریکۆردەی بە ناوی خۆیەوە تۆمارکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button