بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چاوەڕواننەکراو؛ گەورەیەکی ئیسپانیا گفتوگۆی بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی نەسڕ دەستپێکرد

Yariga App

یاریگا –

یاریزانێکی نەسڕ خۆری لە ئاسمانی ئیسپانیاوە لێ هەڵدێتەوە و گفتوگۆ بۆ گواستنەوەی دەستیپێکردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، یانەی ئاتلێتیک بیڵباو دەیەوێ دۆخی ئێمریک لاپۆرت بقۆسێتەوە و بیگەڕێنێتەوە ریزەکانی.

لاپۆرت کە ئێستا تەمەنی 31 ساڵە، هەر لە ریزی یانە باسکیەکە پێگەشتووە و ماوەی شەش ساڵیش (2012-2018) وەک پیشەگەر درێسی ئاتلێتیکی پۆشی بەرلەوەی رووبکاتە مانچێستەر سیتی. لە هاوینی 2023یش بە بڕی 23.6 ملیۆن دۆلار گواسترایەوە بۆ نەسڕ.

رۆمانۆ ئاشکرایکردووە ئەمڕۆ ئاتلێتیک بیڵباو یەکەمین ئۆفەریان بەشێوەی زارەکی بەو بەرگریکارە راگەیاندووە.

لە درێژەی زانیارییەکانیدا رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە ئەوەی زانیوە کە ئەو یاریزانە ئیسپانیە لە دەرەوەی پرۆژە نوێیەکەی نەسڕە. هەربۆیە یانەکەی منداڵیی دەیەوێ سوود لە دۆخەکە ببینێت و بیگوازێتەوە بۆ سان مامێس.

بیڵباو ئەم وەرزەی بێتەوە کە لە چامپیۆنزلیگ بەشدارن، دەیەوێ سوود لە ئەزموونەکانی لاپۆرت وەربگرێت بۆ رکابەرایەتی لەگەڵ گەورەکانی کیشوەرەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button