
یاریگا –
بڕیار وایه هەڵبژاردنی ده‌سته‌ی كارگێری یانەی هەولێر سبه‌ی سێشه‌ممه بكرێت و ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تكرایه‌وه كه باس له دواخستی ده‌كرێت.
سه‌ردار ئیسماعیل به‌رێوه‌به‌ری گشتی وه‌رزش به تۆڕی وه‌رزشی یاریگای راگه‌یاند، ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن ته‌واوكراوه تاوه‌كو ئێستا هیچ بریارێك بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن نیه و له كاتی خۆی ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها ره‌وه‌ز سه‌لام ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كاتی یانه‌كه و به‌رپرسی ژووری یاسایی یانه‌كه به تۆڕی وه‌رزشی یاریگای راگه‌یاندن، ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردن ته‌واو كراوه شوێن و واده‌كه‌شی دیاریكراوه، سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی ئاگادار ده‌كرێنه‌وه.
ره‌وه‌ز گوتی، بڕیاره سبه‌ی سێشه‌مه له هۆڵی پێشه‌وا له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری كاتژمێر 04:00ـی ئێواره هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رێوه‌بچێت و تاوه‌كو ئێستا بابه‌تی دواخستنی هه‌ڵبژاردن باس نه‌كراوه و هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت،هه‌ركه‌سێكیش ناسنامه‌ی ده‌سته‌ی گشتی نه‌بێت ناتوانێت به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكات و ده‌بێت به‌یه‌كێك له به‌ڵگه‌نامه‌كانی كارتی نیشتمانی یان پاسپۆرتی لابێت بۆ بۆ سه‌لماندنی ناوه‌كه‌ی تاوه‌كو بتوانێت ده‌نگ بدات.
نزیکەی 30 کەس بڕیاریان داوە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر خۆیان بەربژێر بکەن و لە 2ـی تەمووز تۆڕی وەرزشی یاریگا ناوی سەرجەم بەربژێرەکانی بڵاوکردەوە.
هەریەکە لە سەفین کانەبی، تاریق عەبدولرەحمان، پشتیوان شەبیب، سەرتیپ عومەر، مەحموود عەزیز، بێجان ئیبراهیم، جێماو کاڕەش، ئاڵا دێدەوان، ئەحمەد شکور، مۆفەق یونس، دیدار حامید، محەمەد سەلیم، شاخەوان عارف، ئاسۆ ئەمیر، رێبین رەمزی، ئیبراهیم قادر، بەسیم عیسا، مو‌سا موحسین، هیشام بەکر، هۆگر حەمەدەمین، نزار سلێوە، دڵڤین رەحمان، ئەحمەد خەیلانی، کامەران محەمەد، رەوەز سەلام، زبێر جەبار، سروود غازی، فۆرمی خۆپاڵاوتنیان بۆ هەڵبژاردەکانی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر وەرگرتووە و بڕیاریان داوە بۆ هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر خۆیان بەربژێر بکەن.
پێشتر کۆتایی ساڵی 2024 وابڕیاربوو هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر بکرێت، بەڵام بەهۆی دروستبوونی کێشە و بۆچوونی جیاواز لە نێوان کاندیدەکان، حەفت مانگ لەمەوبەر بڕیاردرا هەڵبژاردن نەکرێت و تاوەکو ئێستا دوو جار دەستەی کاتی یانەکە گۆڕاوە.