ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ لیڤەرپوول دوو گرێبەستی نوێی راگەیاند

ئەفسانەیەکی هۆڵەندی گواستەوە..

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی جیۆڤانی ڤان برۆنخۆرستی هۆڵەندی دەبێتە یاریدەدەری ئاڕنە سڵۆت.

ماڵپەڕی فەرمی لیڤەرپوول بڵاویکردووەتەوە، بەفەرمی جیۆڤانی ڤان برۆنخۆرست، کاپتنی پێشووی هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە وەرزی نوێ وەک یاریدەدەری راهێنەر یانەکە دەستبەکار دەبێت.

وەرزی رابردوو جۆن هێتینگا، یاریزانی پێشووی هۆڵەندا یاریدەدەری ئارنە سڵۆت بوو، بەڵام لەم هاوینە یانەکەی جێهێشت و  ئەرکی راهێنەرایەتی ئەیاکسی هۆڵەندی وەرگرت.

ڤان برۆنخۆرست پێشتر راهێنەری یانەکانی فاینۆردی هۆڵەندی، گوانژۆی چینی، رینجەرزی سکۆتلەندی و بێشکتاشی تورکی بووە.

نازناوێکی خولی هۆڵەندا، دوو نازناوی جامی هۆڵەندا، دوو نازناوی سوپەری هۆڵەندا، نازناوێکی جامی سوپەری تورکیا و نازناوێکی جامی سکۆتلاندای بەدەستهێناوە.

هاوکای خاڤی ڤالێرۆ، راهێنەری گۆڵپارێزان دوای 15 ساڵ جارێکی دیکە گەڕایەوە یانەکە و لە وەرزی نوێ راهێنەری گۆڵپارێزەکانی رێدز دەبێت.

خاڤی لە 2010 لیڤەرپوولی جێهێشت و پەیوەندی بە ستافی راهێنەرانی ئینتەر میلان کرد، پاشان رووی لە یانەکانی چێڵسی، ناپۆلی، ریال مەدرید کردووە، لە حەوت ساڵی رابردووش راهێنەری گۆڵپارێزانی وێستهام یونایتد بووە.

فەرمی؛ یاریدەدەری سڵۆت بووە راهێنەری یانەیەکی گەورەی ئەوروپا

 

بابەتی زیاتر

Back to top button