بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقکوردستانگرنگترین

تایبەت بە یاریگا؛ وادەی کۆبوونەوەی هاروون ئەحمەد و دهۆک ئاشکرابوو

سێ یانەی گەورەی عێراق بۆ گواستنەوەی ناوەڕاستکارەکەی دهۆک لەسەر هێڵن

Yariga App

یاریگا –

ئەم هەفتەیە دهۆک و هاروون ئەحمەد لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان کۆدەبنەوە و چوار یانەش بۆ گواستنەوەی ناوەڕاستکارە کوردەکە لەسەر هێڵن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، رۆژی هەینی هاروون ئەحمەد و بەرپرسانی دهۆک لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیان دەست بە گفتوگۆ دەکەن، کە کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستی ناوەڕاستکارەکەی دهۆک لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، سێ یانەی گەورەی عێراق و یانەیەکی کوێتی بۆ گواستنەوەی هاروون ئەحمەد لەسەر هێڵن، بەڵام هاروون لە مانەوەی نزیکترە و ئەگەر لەبارەی نرخی گرێبەستەکەی بگاتە رێککەوتن، ئارەزوو دەکات لە دهۆک بەردەوام بێت، کە ئەم وەرزە نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداوی لەگەڵ یانەکە بەدەستهێنا و بە باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکەش دەستنیشانکرا.

هاروون ئەحمەد (30 ساڵان) سەرەتای ساڵی 2024 لە دالکوردەوە پەیوەندی بە ریزەکانی دهۆکەوە کرد و پێشتر لە زاخۆش یاریی کردووە و ئەمساڵ بۆیەکەمجار بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق کرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button