چامپیۆنزلیگگرنگترین

هاڤێرتز بە تۆمارێکی ناوازەوە ناوی چووە مێژووی چامپیۆزنلیگ

Yariga App

یاریگا –

کای هاڤێرتز تەنها 6 خولەکی پێیوستبوو بەرامبەر پاریس سانجێرمان کە ناوی خۆی لە مێژووی ریکۆردەکانی چامپیۆنزلیگدا بنووسێتەوە.

لە گێمی یەکەمی نێوان ئارسیناڵ و پی ئێس جی، هێرشبەرە ئەڵمانیەکە لە خولەکی 6ی یارییەکە تۆڕی فەڕەنسیەکانی هەژاند و ئەو گێمە بە گۆڵێکی بێ وەڵام بۆ تۆپچیەکان کۆتایی هات.

دیمەنی گۆڵەکەی هاڤێرتز:

ڤیدیۆ: گۆڵی یەکەمی ئارسیناڵ

هاڤێرتز کە هاوینی 2023 بە بڕی 65 ملیۆن پاوەند لە چێڵسیەوە گواسترایەوە بۆ ئارسیناڵ، پێشتریش لەگەڵ بلووز لە فیناڵی 2020/21ی چامپیۆنزلیگ گۆڵی بۆ شینپۆشەکان تۆمارکردبوو کاتێک بە تاکە گۆڵێکی ئەو هێرشبەرە ئەڵمانیە شکستیان بە مانچێستەر سیتی هێنا.

بەوەش هاڤێرتز بووە یەکەمین یاریزان لە مێژووی پاڵەوانێتیەکە بتوانێت لە دوو فیناڵی جیاواز گۆڵ بۆ دوو یانەی جیاوازی ئینگلیزی تۆماربکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button