عێراقکوردستان

هەولێر و دهۆک لە کلاسیکۆی کوردستان لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە

چەند یاریزانێک لە پێکهاتەی هەر دوو یانە دادەبڕێن

Yariga App

یاریگا –

هەولێر و دهۆک لە یارییەکی دواخراوی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق لە یاریگای فرانسۆ هەریری رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

لە یارییەکی دواخراوی گەڕی 22ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، چوارشەممە ( 25ـی حوزەیرانی 2025 ) هەولێر کاتژمێر 7ـی ئێوارە لە کلاسیکۆی کوردستان لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق لە یاریگای فرانسۆ هەریری میوانداری دهۆک دەکات، دهۆک حەفت یارییە لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق سەرکەوتنی تۆمار نەکردووە، پێنج یاریی بە سەرپەرشتی راهێنەر ئەمیر ئەزرەفشان بووە کا تا ئێستا بێ سەرکەوتنە لەگەڵ تیپەکە.

بەیار ئەبوبەکری بەرگریکار و محەمەد سەعید و زانا عەلی و پیتەر گۆرگیس دیارترین ئەو یاریزانانەن کە بە هۆکاری جیاجیا لە یانەی دهۆک دادەبڕێن و یاریی ناکەن، بە هۆی پێکانیشەوە هەریەک لە شێرکۆ کەریم مستەفا قابیل لە یانەی هەولێر بێبەش دەبن لە یارییەکە.

هەولێر و دهۆک لە مێژوودا 46 یاریی فەرمیان بەرامبەر یەکتر کردووە، هەولێر 17 یاریی بردۆتەوە لە 14 یاییدا یەکسان بوونە و دهۆکیش 15 یاریی سەرکەوتنی بە دەستهێناوە، هەولێر 53 گۆڵی تۆمار کردووە دهۆکیش 46 گۆڵی کردووە، یەکەم یاریی نێوان هەردوو یانە لە 10 _ 7 _ 1981 بوو لە یارییەکانی گڕووپی ناوچەی باکووری خولی پلە دووی عێڕاق کە هەولێر بە ئەنجامی 4 _ 1 هەولێر یارییەکەی بردەوە.

بە کۆکردنەوەی 47 خاڵ هەولێر لە ریزبەندی 12 دێت، دهۆکیش 35 یاریی کردووە و یەک یاریی دواخراوی دەمێنێت بە 54 خاڵ لە ریزبەندی حەفتەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button