کوردستان

بەپەلە: سەفین یاسین دەستلەکارکێشانەوەی لە سەرۆکایەتی یانەی هەولێر ڕاگەیاند

Yariga App

یاریگا

دوای ئەوەی عەدنان درجال، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند؛ بەهۆی بوونی سکاڵای یاسایی، سەرۆکی یانەی هەولێر مافی دەنگدانی لە هەڵبژاردنەکاندا نییە، سەفین یاسین کاردانەوەی توندی نیشاندا.

سەفین یاسین، سەرۆکی یانەی هەولێر لە لێدوانێکی بەپەلەدا بۆ (تۆڕی وەرزشی یاریگا) ڕایگەیاند:

“بڕیارمدا دوای تەواوبوونی هەڵبژاردنەکانی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، بە یەکجاری لە سەرۆکایەتی یانەی هەولێر دەست بکشێنمەوە.”

سەبارەت بە هۆکاری ئەم بڕیارە، سەفین یاسین وتی:

“ئەمە ناپاکی و پیلانگێڕییەکی گەورە بوو کە بەرانبەر من، یانەی هەولێر و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا. بە مەبەست لە مافی دەنگدان بێبەش کرام و داواکارم لێکۆڵینەوەی ورد و بەپەلە لەم بابەتە بکرێت.”

زانیاری  زیاتر…

Back to top button