گرنگترینمۆندیالی یانەکان

🎥 | ئەشرەف حەکیمی بە گژ ئەستێرەیەکی پاریسدا دەچێت

Yariga App

یاریگا –

گرتەیەکی تایبەت لە گۆشەیەکی ناو هاندەرانەوە پیشانی دەدات ئەشرەف حەکیمی لە ئەستێرەیەکی هاوتیمی لە پاریس سانجێرمان تووڕە دەبێت.

شەوی رابردوو پاریسی پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە میانی یاریی دووەمی قۆانخی کۆمەڵەکەیان بە یانەی بۆتافۆگۆی بەڕازیلی دۆڕا بە ئەنجامی 0-1.

لە گرتەکەدا دەردەکەوێت دێزیرێ دۆوی بە ئەنقەست جووڵەیەکی زیادە دەکات کە دواییش شکست دەهێنێت و تۆپەکەی لێ دەڕوات.

لەو کاتەدا کە ئەشرەف حەکیمی لە بۆشاییەکی تەواو گونجاودابوو تا دۆوی پاسی پێ بدات، بەڵام ئەستێرە فەڕەنسیەکە ئەو خودپەرەستیە دەنوێنێت و دەبێتە هۆی پەستبوونی هاوتیمە مەغریبیەکەی.

دیمەنەکە ببینە:

پاڵەوانەکانی ئەوروپا یەکەم یاریی خۆیان بەرامبەر ئاتلێتیکۆ بە بردنەوەیەکی گەورە دەستپێکرد کاتێک 4-0 لەو نوێنەرەی ئیسپانیایان بردەوە. بۆ یاریی سێیەمیش رووبەڕووی سایتڵ سەندەرزی ئەمریکی دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button