بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

گەورەیەکی ئیتاڵیا شاکا دەباتە ریزەکانی

Yariga App

یاریگا –

یانەیەکی ئیتاڵی چاوی لە تواناکانی گرانیت چاکا بڕیوە و دەیەوێ بیگوازێتەوە بۆ ریزەکانی.

وادیارە چاکا هێشتا خۆری لای یانەی خولە بەهێزەکانی ئەوروپا ئاوانەبووە سەرەڕای تەمەنی نزیکدەبێتەوە لە 35 ساڵ.

شاکا کە لە 2023  دوای حەوت ساڵ یاریکردن پەیوەندە بە ریزەکانی بایەر لیڤەرکۆزنەوە کرد، لەگەڵ ئەو یانە ئەڵمانییە ئاستێکی ناوازەی پیشاندایەوە کاتێک توانیان سیانە نازناوی ئەو وڵاتە ببەنەوە. ئێستاش لەلایەن یانەی ئەیسی میلانەوە هەوڵی گواستنەوەی گیراوەتەبەر.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابرزیۆ رۆمانۆ، میلان خواستیان لە ئەزمووندارە سویسریەکەیە و ئامادەن گرێبەستی فەرمی پێشکەش بکەن.

چاکا 15 ساڵ پیش ئێستا لە بازلی وڵاتەکەیەوە کاروانی پیشەگەرێتی دەستیپێکرد. پاشان مۆنشنگلادباخ، گرێبەستی ئێستاشی لەگەڵ لیڤەرکوزن تا ساڵی 2028 دەخایەنێت.

رۆمانۆ نووسیویەتی کە هەفتەی داهاتوو لە میلانەوە پەیوەندیی بە لایەنی ئەڵمانیەوە ئەنجامدەدرێت بۆ تێگەشتن لە مەرجەکانی رێککەوتن.


کارگێڕی رۆسۆنێری دەیانەوێ دوای رۆشتنی تیجانی رێندێرس بۆ یانەی مانچێستەر سیتی، بە هێنانی چاکا شوێنی ئەستێترە هۆڵەندیەکە پڕبکەنەوە.

بەدرێژایی وەرزی رابردوو، یاریزانە سویسریەکە توانی 2 گۆڵ و 7 ئەسێست بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button