ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

سێ یانە پارە لە ریاڵ مەدرید وەردەگرن بەرامبەر فرۆشتنی دین هاوسن

Yariga App

گواستنەوەی دین هاوسن بۆ ریاڵ مەدرید تەنها راگەیاندنی ماوە و ووردەکاری و تێچووی گرێبەستەکەش ئاشکرادەبێت.

هاوسن لەم وەرزەدا ئاستێکی نایابی لەگەڵ یانەی بۆرنمس لە پریمەرلیگ پێشکەش دەکات و ئەمەش کردییە ئامانجی یانە گەورەکانی ئەورووپا. سەرەنجام ریاڵ مەدرید جەنگەکەی بردەوە بە سوود وەرگرتن لە خواستی ئەو یاریزانە کە دەیویست درێسی یانەی شاهانە بپۆشێت.

بەگوێرەی مارکا، ریاڵ مەدرید بڕە پارەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی هاوسن دەداتە بۆرنمس کە 58 ملیۆن یۆرۆیە و تەواوی پارەکەش تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026 دەبێت بە سێ بەش.

جگە لەوە، پێشتر هاوسن یاری بۆ یانەکانی مەلاگا و یوڤێنتۆس ئەنجامداوە، بەگوێرەی بەندەکانی  گواستنەوەکانی پێشوو، هەردوو ئەو یانەیەش سوود مەند دەبن لە گواستنەوەکە بەم جۆرە:

  • یوڤێنتۆس بڕی 5.8 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت چونکە 10٪ی مافی دووبارە فرۆشتنەوەی هەبوو
  • هەروەها مەلاگا 1.8 ملیۆن وەردەگرێت بەهۆی شێوازی رێککەوتنی فرۆشتنیان بە بیانکۆنێری

 

 

هاوسن دەبێتە یەکەم گرێبەستی فەرمی سەردەمی چابی ئەلۆنزۆ لە مەدرید. هەرچەندە ترێنت ئەلیکساندەر ئارنۆڵد یش یەکلابووەتەوە بەڵام هێشتا رێکارە فەرمییەکان ئەنجام نەدراون.

چاوەڕواندەکرێت گرێبەستی سێهەمی مەدرید بۆ بەرگریکارێکی باڵی چەپ بێت و یانەکە خوێندنەوە بۆ چەند بژاردەیەک دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button