مارکینیۆس داوای لێبووردن دەکات؛ بەڕاستی شەرمەزارین

یاریگا –
مارکینیۆس، کاپتنی هەڵبژاردەی بەڕازیل داوای لێبووردن لە هاندەران دەکات، دوای دۆڕانە گەورەکەیان بەرامبەر ئەرجەنتین 4-1.
بەڕازیل لە دوا چوار یاریدا، تەنیا یەک یاریی بردووەتەوە، ئەمەش دۆڕیڤاڵ جونیۆر، راهێنەری هەڵبژاردەکەی خستووەتە ژێر فشارێکی زۆر.
مارکینیۆس لە دوای یارییەکە داوای لە هاندەران کرد، پاڵپشتی تیمەکەیان بکەن.
نابێ ئەوەی ئەمڕۆ روویدا، جارێکی دیکە دووبارە ببێتەوە. زۆر قورسە لەم دۆخەدا باسی بکەین، بەڕاستی شەرمەزارییە. زۆر بە خراپی یارییەکەمان دەستپێکرد و ئەوانیش (ئەرجەنتین) بە ورە و بڕوابەخۆبوونێکی زۆر یارییەکەیان کرد، زۆر ژیر بوون و زانیان چۆن یاریی بکەن. داوای لێبوردن لە هاندەران دەکەم.
دۆریڤاڵ لە سەرەتای ساڵی 2024 ئەرکی راهێنەرایەتی بەڕازیلی گرتەئەستۆ، لەو کاتەوە 16 یاریی سەرپەرشتی سامبای کردووە، تەنیا حەفت یاریی بردووەتەوە، مارکینیۆس لەبارەی راهێنەر دەڵێت
ئەمە تەنیا خەتای راهێنەر نییە، بەڵکو هەڵەی یاریزانانیشە. هیچ هاوکێشەیەکی نهێنی لە تۆپی پێدا نییە، دەتوانین هەموومان باشتربین و دەبێ گلەییەکەش دابەش بکەین.
ئەرجەنتین شوێنێکی لە مۆندیالی 2026 مسۆگەر کرد و بەڕازیلیش دەرفەتی سەرکەوتنی راستەوخۆی بۆ مۆندیال ماوە.
بەڕازیل چوار یاریی بەرامبەر هەڵبژاردەکانی ئێکوادۆر، پاراگوای، چلی و بۆلیڤیا ماوە.