مۆدریچ چاوی لە مانەوە و نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیەتی

یاریگا –
لۆکا مۆدریچ، ناوەڕاستکار و ئەفسانەی ریال مەدرید، پێدەچێت خۆشەویستییەکی بێ وێنە و وەفایەکی زۆری بۆ یانەکەی هەبێت، چونکە لە تەمەنی 40 ساڵیشدا چاوی لەوەیە یاریی بۆ مێرەنگی بکات.
ئێستا لۆکا مۆدریچ تەمەنی 39 ساڵە. لە ساڵی 2012ەوە یاریزانی مەدریدە. بەدرێژایی ساڵان ئۆفەری یانە جیاوازەکانی پێگەیشتووە، بەڵام هەمیشە پێی باشتر بووە لە یانە شاهانەکە بمێنێتەوە. بەگشتی بارودۆخ بۆی لە ریال مەدرید باشتر بووە.
🚨⚪️ Luka Modrić wants to stay at Real Madrid and continue for one more season.
His desire is to stay at the club and be part of the squad by signing new deal until June 2026.
Once again, Modrić’s first choice and first option is always Real Madrid. pic.twitter.com/Rc3pJom5yP
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) March 18, 2025
دوای کۆتایی هاتنی وەرزی پێشوو، لۆکا مۆدریچ بڕیاریدا بۆ وەرزێکی تر گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید درێژ بکاتەوە و لەم وەرزەشدا لە یانەکە بمێنێتەوە. ئێستا مۆدریچ لە کۆتایی گرێبەستەکەیدایە لەگەڵ مێرەنگی بەڵام حەز دەکات بۆ وەرزێکی دیکەش بمێنێتەوە و چاوی لەوەیە لەگەڵ بەڕێوەبەرانی یانەکە بگاتە رێککەوتن و وەرزی داهاتوو هەر بە درێسی ئەو یانەیە و لە تەمەنی 40 ساڵیدا ماڵئاوایی لە تۆپی پێ بکات.
لۆکا مۆدریچ لە ژیانی وەرزشیدا لە 386 یاری لەگەڵ rیال مەدرید لە لالیگادا 30 گۆڵ و 58 ئەسیستی هەیە و یەکێک لە کاریگەرترین یارزیانانی هێڵی ناوەڕاستی یانەکە بووە و بەردەوام متمانەی راهێنەرە جیاوازەکانی بەدەست هێناوە.