ئیسپانیاگرنگترین

🎥 | خۆشەویستە نوێیەکەی بێڵینگهام مێژووی پەیوەندییەکانی ئاشکرا دەکات؛ تەنیا سێ پەیوەندیم هەبووە

ئاشلن کاسترۆ وەڵامی دەنگۆکان دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

لەدوای هێرشی بەردەوامی بەکارهێنەرانی پلاتفۆڕمەکانی سۆشیاڵ میدیا لەسەر رابردووی خۆشەویستی نوێی جود بێڵینگهام، بەیاننامەیەکی توندی بڵاوکردەوە.

ئاشلن کاسترۆ، خۆشەویستی نوێی بێڵینگهام سێ مانگە پەیوەندی لەگەڵ ئەستێرەکەی ریال مەدرید گرێداوە، ئەمەش دوای دروستبوونی پەیوەندی هاوڕێیەتی نێوانیان لە سەرەتای یەنایەر/کانوونی دووەمی ئەمساڵ.

ئاشلن کاسترۆ تەمەن 27 ساڵ، لە لۆس ئانجلێس دەژیت و کاریی فاشیۆن دەکات، هەروەها لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بەناوبانگە و خاوەنی 500 هەزار فۆڵۆوەرزە لە تیک تۆک و ئینستاگرام.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Ashlyn Castro (@ashlyncastro)

مانگی رابردوو، ئاشلن چاوی بە دایک و باوکی بێڵینگهام کەوت و لەگەڵ بێڵینگهام ئامادەی یارییەکی ریال مەدرید لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بوون.

لە چەند ساڵی رابردوودا، ناوی ئاشلن بە چەندین ئەستێرەی وەرزشی لە ئەمریکا بەسترابووەوە. ئاشلن ناوی بە تیرانس مان، یاریزانی باسکە و مایکڵ بی جۆردن، هونەرمەند و لامێلۆ پۆڵ، یاریزانی دیکەی باسکە بەسترابووەوە.

ئاشلن لە ڤیدیۆییەکی 10 خوولەکیدا، مێژووی سۆزداری خۆی ئاشکراکرد و دووپاتیکردەوە، بەر لە بێڵینگهام، تەنیا پەیوەندی لەگەڵ سێ کەسدا هەبووە و خەڵک زۆر بابەتی لەسەر دروستکردووە کە راست نین.

نازانم لە کوێ دەستپێبکەم، بەڵام هەوڵدەدەم هەموو شتێک شیبکەمەوە. قسەکردن لەبارەی ژیانی کەسی خۆم بەرامبەر کامێرا، وایکردووە زۆر ناڕەحەت بم.

بەردەوام هێرشم دەکرێتەسەر و سووکایەتیم پێدەکرێت، بڕوا بە هیچیان مەکە. لە ماوەی هەشت ساڵی رابردوودا، تەنیا پەیوەندیم لەگەڵ سێ کەس هەبووە، پەیوەندی یەکەمم لە ساڵی 2017 لەگەڵ کەسایەتییەکی بەناوبانگ بوو، بۆیە درۆی زۆرم لەسەر باسکراوە.

@ashlyncastro17

The hardest part is not speaking the truth, but finding the courage to do it.

♬ original sound – Ashlyn

بابەتی زیاتر

Back to top button