ئینگلتەراگرنگترین

زانیارییەکی هەستیار لەسەر ئەو پارەیە ئاشکراکرا لە فرۆشتنی چێڵسیدا کۆکرایەوە

Yariga App

یاریگا –

سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوی ئینگلیزی زانیارییەکی هەستیاری لەبارەی ئەو بڕە پارەیە ئاشکراکرد کە نزیکەی سێ ساڵ پێش ئێستا وەک نرخی چێڵسی کۆکرایەوە دوای ناچارکردنی رۆمان ئەبرامۆڤیچ بە دەستبەرداربوون لە خاوەندارێتیکردنی یانەکە.

لە راپۆرتێکی تایبەتی تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتسدا ئەو بابەتەیان وروژاندەوە کە پارەکە بڕی 2.5 ملیار پاوەند بووە و لە بنەڕەتدا بۆ مەبەستی هاوکاریکردنی قوربانیەکانی ئوکراینا دوای هێرشەکەی رووسیا، بەڵام تا ئێستا لە بانکێکی بەریتانیادا گیری خواردووە و نەنێردراوە بۆ ئۆکراینییەکان.

لە راپۆرتەکەی سکای سپۆرتسدا باس لەوەش کرا کە بۆ ئەو مەبەستە پەیوەندییان بە لایەنی پەیوەندیدار کردووە لە حکومەتی بەریتانیا، بەڵام وەڵامیان ئەوە بووە کە رێکخراوێکی سەربەخۆ لەو پێناوەدا دادەمزرێنرێت بۆ دابەشکردنی پارەکە.

لە درێژەی زانیارییەکەدا ئەوەش باسکرا کە بەرپرسانی بەریتانیا لەگەڵ نوێنەرەکانی ئەبرامۆڤیدا گفتوگۆیان کردووە و پێیان راگەیاندووە کە ئەو پارەیە دەبێت تەنها بۆ قوربانییە ئۆکراینیەکان بێت. لە بەرامبەردا سەرمایەدارە رووسیەکە وەک پێشتر رایگەیاندبوو، جەختیکردووەتەوە لەوەی بۆ سەرجەم قوربانییەکانی هەردوو وڵات دەبێت. ئەوەش لای بەریتانیەکان هێڵی سوورە.

بۆ زانین، دوای ئەبرامۆڤیچ و پۆستە ماوە درێژەکەی لە بلووز، تۆد بۆیلی سەرمایەداری ئەمریکی یانەکەی کڕیەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button