بارسێلۆنا خەون بە گەڕاندنەوەی ئەستێرەیەک دەبینێت
خەریکە هەوڵەکان دەستپێدەکەن

یاریگا –
بارسێلۆنا دڵی بۆ بەرگریکارێکی پێشووی خۆی لێدەدات و لەوانەیە پڕۆسەی گەڕاندنەوەی دەستپێبکات.
ئالێخاندرۆ گریمالدۆ، بەرگریکاری چەپی بایەر لیڤەرکوزن، پێشتر یاریزانی ئەکادیمیای لا ماسیا بووە و تەواو شارەزای فەلسەفەی یانە کاتالوونییەکەیە.
تۆڕی فیچاخێس بڵاویکردووەتەوە، گریمالدۆ سەرنجی هانزی فلیک، راهێنەری بارسێلۆنا و دێکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکەی راکێشاوە و پێیان وایە باشترین جێگرەوەی ئالێخاندرۆ بالدێیە.
گریمالدۆ بەبێ ئەوەی هیچ یارییەک بۆ تیمی یەکەمی بارسێلۆنا بکات، ریزەکانی لا ماسیای جێهێشت و ئێستا خاوەنی کاروانێکی سەرکەوتووە لە ئەوروپا. گریمالدۆ لەگەڵ بێنفیکا خۆی سەلماند و ئێستا یەکێکە لە ئەستێرەکانی لیڤەرکوزن.
گرێبەستی ئێستای گریمالدۆ لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت و لیڤەرکوزن گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەستپێنەکردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فیچاخێس، بارسێلۆنا ئامادەیە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ بۆ گەڕاندنەوەی گریمالدۆ خەرج بکات و یاریزانەکە حەزی گەڕانەوەی لە هزردا چەسپاوە،
گریمالدۆ 84 یاریی لەگەڵ لیڤەرکوزن کردووە، خاوەنی 16 گۆڵ و 30 ئەسیستە.