ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ یاریزانێكی چێڵسی پەیوەندی بە بۆڕووسیا دۆرتموندەوە دەكات

Yariga App

یاریگا –

بۆڕووسیا دۆرتموند بەفەرمی گواستنەوەی چوكوێمێكا یاریزانی چێڵسی بە خواستن بۆ ریزەکانی راگەیاند.

چوكوێمێكا لە گواستنەوەكانی ساڵی 2022 لە ریزەكانی ئاستۆن ڤیلاوە بە بەهای 18 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئاستۆن ڤیلاوە كرد، بە خواستن تا کۆتایی وەرز روودەکاتە ریزەکانی دۆرتموند، کە گرێبەستەكەی یاریزانە تەمەن 21 ساڵانەكە لەگەڵ بلووز لە هاوینی ساڵی 2028 بەسەردەچێت.

ماڵپەڕی فەڕمی بۆڕووسیا دۆرتموند لە پلاتفۆرمی ئێكس گواستنەوەی چوكوێمێكای بە خواستن تاوەكو كۆتایی وەرز بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند، کە زەردەواڵەکان دەتوانن لە کۆتایی وەرز ئەو یاریزانە 21 ساڵانە بکڕنەوە.

رێککەوتنەکە مەرجی گواستنەوەی هەمیشەیی لەدوای تەواوبوونی وادەی خواستنەکەی تێدانییە، بەڵام مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بریتییە لە 40 ملیۆن پاوەند.

لەوەتەی دەستبەکاربوونی ئێنزۆ مارێسکا وەکو راهێنەری چێڵسی، یاریزانەکە لە پلانەکانی بلووز دوورخرابووەوە، بۆیە بە هەموو شێوەیەک بەدوای دەرچەیەک دەگەڕا.

Image

بابەتی زیاتر

Back to top button