ئیسپانیاگرنگترین

خۆرخی مێندێس: لامین یاماڵ لە ساڵی 2024 بووە قوربانی

Yariga App

یاریگا –

خۆرخی مێندێز بریکاری لامین یاماڵ ئەستێرەی بارسێلۆنای ئیسپانی باسی لە بەراوردکردنی ئەو یاریزانە لاوە و لیۆنێل میسی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، یاماڵ له‌ ساڵی 2024 بووه‌ قوربانی.

مێندێس بۆ رۆژنامەی مارکای ئیسپانی تیشکی خستۆتە سەر به‌ده‌ست نه‌هێنانی تۆپی ئاڵتونی له‌لایه‌ن یاماڵ و گوتی: لامین یاماڵ له‌ ساڵی 2024 باشترین بوو، بەڵام بووه‌ قوربانی تەمەنی بچووکی، چونکە زۆر کەسی دەنگدەر پێیان وابوو تەمەنی تەنها 17 ساڵە و هێشتا ده‌رفه‌تی زۆری له‌ پێشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌ بباته‌وه‌، ئه‌مه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی یاماڵ نازناوه‌كه‌ نه‌باته‌وه‌ كه‌ شایسته‌ی بوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، یاماڵ سەرەڕای سەرکردایەتیکردنی بارسێلۆنا و هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە تەمەنێکی بچووکدا هاوشێوەیی سەرەتاكانی مێسی هەستی بە فشار نەکرد، من حەزم لە بەراوردکردنی یاریزانەکان نییە، به‌ڵام هه‌ندێك شت روونه‌.


گوتیشی، یاماڵ له‌ 2024 باشترین ئاستی پێشكه‌ش كرد، شایسته‌ی بردنه‌وه‌ی نازناوی بالۆن دۆر بوو، دڵنیام له‌ داهاتوو نازناوه‌كه‌ ده‌باته‌وه‌.

شه‌وی رابردوو لامین یاماڵ به‌ باشترین یاریزانی لاوی جیهان دیاریكرا و خه‌ڵاتی گلۆب سۆكه‌ری برده‌وه‌ ڤینسیۆس به‌ باشترین یاریزانی جیهان دیاریكرا.

رۆدری یاریزانی مانچێسته‌ر سیتی و دوای ركابه‌رییه‌كی به‌هێز له‌گه‌ڵ ڤینیسۆس جۆنیۆر خه‌ڵاتی تۆپی ئاڵتونی برده‌وه‌، هاوكات لامین یاماڵ به‌باشترین یاریزانی لاوی 2024 دیاریكرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button