ئیسپانیاگرنگترین

یاماڵ و تۆرێس ریکۆردێکی 30 ساڵەی بارسێلۆنایان شکاند

Yariga App

لامین یاماڵ و فێران تۆرێس توانییان ژمارەیەکی گەورە تۆماربکەن کە لە 30 ساڵی رابردووی بارسادا رووینەداوە.

تۆرێس شەوی رابردوو لە خولەکی 86دا گۆڵی دووهەمی بارسای تۆمارکرد، بەوەش کۆی گۆڵەکانی لەم وەرزەدا گەیاندە 15 گۆڵ.

تۆرێس دووهەم یاریزانی ئیسپانییە لەم وەرزەدا بگات بە 15 گۆڵ لە لالیگا لە پاڵ یاماڵی ئەستێرەی یەکەمی یانەکە. ئەمە یەکەمجارە لە 30 ساڵی رابردوودا، دوو یاریزانی ئیسپانی بتوانن لە یەک وەرزدا 15 گۆڵ بۆ بارسا تۆماربکەن.

سەربارەی رەخنەکان، تۆرێس بە کۆی سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لەم وەرزەدا 20 گۆڵی تۆمارکردووە، ئەمەش گۆڵێکی زیاترە لە وەرزی رابردووی.

کۆتا جار ئەوە روویدا، رۆناڵدۆی بەڕازیلی گۆڵکاری بارسێلۆنا بوو بە 34 گۆڵ لە وەرزی 1996-1997 . بەڵام هەر لەو ساڵەدا لویس ئێنریکی راهێنەری ئێستای پاریس و ئەلفۆنسۆ پێرێز سەروو 15 گۆڵیان بۆ بارسا تۆمارکردبوو.

سەرباری ئەوەی یانەکە هەمیشە هێرشبەرانە یاری کردووە بەڵام ئەمە بە ریکۆردێکی دەگمەن دادەنرێت چونکە بارسا هەمیشە لە هێلی پێشەوەدا پشتی بە یاریزانە نا-ئیسپانییەکان بەستووە وەکو : کلایڤێرت، ریڤاڵدۆ، مێسی، سوارێز، نێیمار، هێنری، ئیبراهیمۆڤیج و هتد.

ئەمڕۆ ریاڵ مەدرید رووبەرووی ئیسپانیۆل دەبێتەوە و ئەگەر براوە نەبن ئەوا بارسێلۆنا راستەوخۆ دەبێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی لالیگا.

بابەتی زیاتر

Back to top button