یاریگا –
بریارە لە گواستنەوەی زستانە یاریزانێکی کورد ریزی هەولێر جێبهێڵێت و تا ئێستا وێستگەی داهاتووی دیارینەکراوە.
مەحمود شاکر یاریزانی بەرگری هەولێر لە کردنەوەی دەرگای گواستنەوەی زستانەی یاریزانان ریزی هەولێر جێدەهێڵێت، بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا مەحمود لەگەڵ سەمیر بابۆی راهێنەر قسەی کردووە کە دەیەوێت لە هەولێر بڕوات، بابۆش لاری نەبووە لە سەر بریاری یاریزانەکە و چاوەڕوان دەکرێت لە گواستنەوەی زستانە یاریزانەکە گرێبەست لەگەڵ یانەیەکی تر بکات و بە فەرمی هەولێر جێبهێڵێت.
هەولێر بە دۆخێکی خراپدا گوزەر دەکات تایبەت دوای ئەوەی 25ـی ئەم هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی دەکرێت، کەشێکی ناسەقامگیر لە ئێستادا لە یانەکە هەیە و کاریگەری لە سەر راهێنەر و یاریزانەکان دروستکردووە.