ئه‌مریکا

فەرمی؛ رۆناڵدۆ خۆی بۆ سەرۆکی تۆپی پێی بەڕازیل کاندید دەکات

Yariga App

یاریگا-رۆناڵدۆ نازاریۆ دالیما بەفەرمی رایگەیاند یەکێک دەبێت لە پاڵێوراوان بۆ پۆستی سەرۆکی تۆپی پێی بەڕازیل.

ئەفسانە گەورەکەی بەڕازیل  راگەیاند ئامانجی ئەوەیە “شکۆ” بگەڕێنێتەوە بۆ هەڵبژاردەی بەڕازیل

رۆناڵدۆ لە لێدوانێکدا بۆ گلۆبۆ ئیسپۆرت وتی ” بۆ چەندین دەیەیە، تۆپی پێی بەڕازیل ، رێگەیەکی رزگاربوون بووە لە کێشەکانی رۆژانە بۆ خەڵکی بەڕازیل، ئەمە ووزەی خەڵکەکەی بوو بەڵام ئێستا دەبینین ئەو گرنگییەکی نەماوە. لەنێو سەدان هۆکاری دیکەدا کە خۆم پاڵاوتووە، لە هەموویان گرنگتر ئەوەیە شكۆ و رێز بگەڕێنمەوە بۆ هەڵبژاردەی نیشتیمانی

سلیساو پێنج جار لە مێژوودا بووەتە پاڵەوان بەڵام لە دوای 2002ـەوە نەیتوانیوە بگاتە چوارگۆشەی زێڕین و رۆژ بە رۆژ ئاستی هەڵبژاردەکە بەرەو خراپتر دەڕوات.

سەرۆکی ئێستای یەکێتیەکە ئیدناڵدۆ رۆدریگێز تاوەکو مانگی سێی 2026 لە پۆستەکەی دەمێنێتەوە. بەڵام بەگوێرەی یاساکانی ئەو وڵاتە پێویستە ساڵێک بەر لەوە و لە مانگی سێی 2025دا هەڵبژاردنەکان ئەنجام بدرێن.

لە رابردوودا دەنگۆی ئەوە هەبووە، رۆناڵدۆ هەوڵ دەدات پێپ گواردیۆلا بکاتە راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل کاتێک دەبێتە سەرۆکی تۆپی پێی وڵاتەکەی. هەروەها ئەنجامە ناجێگیرەکانی کارلۆ ئەنچلۆتیش لەگەڵ ریاڵ مەدرید رەنگە هاوینی داهاتوو دوورخستنەوەی ئەو راهێنەرە لە مەدرید بەدوای خۆی بهێنێت و بژاردەیەکی دیکەیە بۆ بەڕازیل.

بابەتی زیاتر

Back to top button