ئینگلتەراگرنگترین

ئاڕنۆڵد لە بەرژەوەندی ریاڵ مەدرید هەنگاو دەنێت

Yariga App

یاریگا –

هەڵوێست و هەنگاوەکانی ئالێکساندەر لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول بە خواستی ریاڵ مەدریدە و ئەو یاریزانە تا ئێستا ئامادەنەبووە نوێی بکاتەوە.

هاوشانی محەمەد سەڵاح و ڤێرجڵ ڤان دایک، گرێبەستی ئالێکساندەریش هاوینی داهاتوو بەسەردەچێت و هیچ ئاماژەیەکی ئەرێنیشی بۆ یانەکەی پیشانداوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی خۆزێ فێلیکس دیازی رۆژنامەنووس لە ماڵپەڕی فیچاخێسی ئیسپانی، ئاڕنۆڵد تا ئێستا سێ دەستپێشخەری لیڤەرپوولی رەتکردووەتەوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی. یانەکەشی نایەوێ لەم زستانەدا بیفرۆشن و هێشتا متمانەیان بە خۆیان ماوە بۆی نوێبکەنەوە.

رێدز ترسی لەوەیە کە ئەگەر تا 1ی مانگی یەنایەری ساڵی نوێ گرێبەستی ئاڕنۆڵد نوێنەکرێتەوە، ئەوا ناوبراو مافی ئەوەی هەیە لەگەڵ هەر یانەیەک دەیەوێ رێککەوتنی پێشوەخت بکات و هاوین بەخۆڕایی پەیوەندی بە یانەی دڵخوازی خۆیەوە بکات. ریاڵ مەدریدیش لە بەهێزترین خوازیارەکانی ئەو بەرگریکارەی لای راستن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button