ئینگلتەراراپۆرتی تایبەتگرنگترین

ئایا گواردیۆلا لە دووری رۆدری شێت بووە؟

گواردیۆلا: ناتوانم بخەوم و بخۆم، خۆشم نازانم دەبێت چی بکەم

Yariga App

یاریگا –

خەریکە بردنەوەی گواردیۆلا دەبێتە سوپرایز، چونکە خەریکە دۆڕان و یەکسانبوونی فەیلەسووفەکەی مانچێستەر سیتی دەبێتە شتێکی ئاسایی، ئایا گواردیۆلا لە دووری رۆدری ‘شێت’ بووە؟

دۆخی مانچێستەر سیتی هێندە خراپ بووە، گواردیۆلا لە دوایین کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوێنێ هەینی 14ـی دیسەمبەری 2024 گوتی :’کاکە بەخوای بەخۆشم نازانم چی بکەم، حاڵمان شڕە و دەبێت چاوەڕێی گەڕانەوەی رۆدری بین، پێویستە یاریزانەکان شتێک بکەن، با بزانین لەم یەک دوو رۆژە چی روودەدات و کامیان ئامادە دەبن’.

گواردیۆلا بەبێ مێسی ئیفلیج نەبوو، بەڵام خەریکە بەبێ رۆدری بە تەواوەتی ئیفلیج دەبێت، فەیلەسووفە ئیسپانییەکە ناحەقی نییە، 174 یاری لەگەڵ رۆدری کردووە تەنیا لە 19 یاری تووشی شکست بووە، کەچی 33 یارییە بەبێ رۆدری کردووە و تووشی 12 شکست بووە.
گواردیۆلا لەبارەی رۆدرییەوە دەڵێت :’کاکە دەزانن ئێمە چیمان لەدەست داوە؟ ئێمە بەبێ براوەی باڵۆن دۆر و باشترین ناوەڕاستکاری جیهان یاریی دەکەین، ئێمە بەبێ باشترین یاریزانی ئینگلتەرا لە وەرزی رابردوو یاریی دەکەین’.

Portada de Telegraph Sport (United Kingdom)

رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی لە ژمارەی ئەمڕۆ شەممەیدا نووسیویەتی ‘خەریکە گواردیۆلا شێت دەبێت’، وەکو هێمایەک بۆ قسەکانی ئەمدواییەی راهێنەرە ئیسپانییەکە کە پێش یاریی دێربی مانچێستەر گوتی :’نە دەتوانم بخەوم، نە هیچم پێ دەخورێت، ئایا خەریکە من شێت دەبم؟’.

گواردیۆلا بە دۆخێکدا تێدەپەڕێت هەمووان قسەی لەبارەوە دەکەن، فابیۆ کاپیلۆ راهێنەری پێشووی ئیتاڵی رەخنەیەکی توند لە گواردیۆلا دەگرێت و بڕوای وایە ئەوەی گواردیۆلا دەیکات تەنیا بۆ ئەوەی وەکو هەمیشە جێگای سەرنج بێت، دەڵێت :’گواردیۆلا راهێنەرێکی مەزنە، بەڵام خۆبەزڵزان و لووت بەرزە، هەمیشە دەیەوێت جێگای سەرنج بێت، هەندێک جار ئەستێرەکانی دەکاتە یەدەک و یانەکەی تووشی شکست دەکات، بەس بۆ ئەوەی لە یاریزانەکانی زیاتر سەرنجەکان لەسەر ئەوبن’.

Pep Guardiola said he wanted to "harm myself" during City's 3-3 UCL draw against Feyenoord. (Reuters)

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی، بە وەرگرتنی بۆچوونی سێ دەروونناسی شارەزا دۆخی دەروونی ئێستای گواردیۆلای شیکردووەتەوە، کە لە دوای یارییەکەی فاینۆرد لە چامپیۆنزلیگ بە رووخساری بریندارەوە دەرکەوت و هەمووان پرسییان بۆچی گواردیۆلا وای بەسەر هاتووە.

نۆئێلیا مۆرێنۆ، پسپۆڕی دەروونناس لە نەخۆشخانەکانی ئێچ ئێم، لەبارەی برینەکانی رووخساری گواردیۆلا دەڵێت: کاتێک بە دۆخێکی پرسۆزدا تێدەپەڕین کە بەهۆی هۆکاری ناوەوە یان دەرەکییەوە دروست دەبن، و دەگەینە حاڵەتێک کە تێیدا خەریکی رەفتارێکی لەم شێوەیە دەبین و هۆشیاریمان کەم دەبێتەوە، وەک جۆرێک لە دەردانی ئازاری ناخمان لەم حاڵەتەدا، لەبری ئەوەی هاوار بکەین، یان دەرگا بە توندی دابخەین، خۆمان ئازار دەدەین.”

گواردیۆلا هەر هەفتەیەک بە لێدوانێکی نامۆی سوپرایزی هەیە، بەشێک لە شرۆڤەکاران بڕوایان وایە ئەگەر چەند یاریی داهاتووی نەباتەوە، ئەوا دەست لەکار دەکێشێتەوە لەکاتێکدا تاوەکو هاوینی 2026 گرێبەستەکەی نوێکردووەتەوە، لە پێنج یاریی داهاتووی مان سیتی رووبەڕووی مان یونایتد و تۆتێنهام و بۆرنمۆس و وۆلڤەرهامتن و نیوکاسڵ دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button