كاردانه‌وه‌كانی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر به‌رده‌وامه به‌تایبه‌ت كه یانه‌ی ریال مه‌درید ره‌تیكرده‌وه گەشت بۆ پاریس بكات، ئەمەش وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە نەدانی خەڵاتەکە بە ڤینیسیۆس جونیۆر ئەستێرەی یانه‌كه.
رۆدری ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی خەڵاتی تۆپی زێرینی بەدەستهێنا، ڤینیسیۆس جونیۆریش پلەی دووەمی بەدەستهێنا، جود بێلینگهامیش بووه خاوه‌نی پله‌ی سێیه‌م .
تۆڕی رێلیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردووته‌وه، زۆر قسە لەسەر خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی ده‌كرێت به تایبه‌ت كه ڤینی خه‌ڵاته‌كه‌ی نه‌برده‌وه، به‌ڵام بابەتەکە لە ژووری جلگۆڕین ریال مه‌رید جۆرێكی دیكه‌یه و هه‌موویان كۆده‌نگ نه‌بوونه له‌سه‌ر گه‌شتنه‌كردن بۆ پاریس.
El plantón de Florentino Pérez al Balón de Oro no gustó a todo el mundo en el Real Madrid.
▪️ Aunque todos acataron la decisión de su presidente, distintos miembros del club hubiesen preferido acudir a la gala.
✍️ @Rodra10_97https://t.co/UB5Nivl9ar
— Relevo (@relevo) October 30, 2024
ئاماژەی بەوەشکرد، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدرید بڕیاریدا هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر ئاستی تاك نابێت به‌شداری خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر بكات، به یانه‌كه‌ی راگه‌یاند کەس گەشت بۆ پاریس ناکات بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگی تۆپی زێرین، تەنانەت ئیمیلیۆ بوتراگوێنۆ بەڕێوەبەری دامەزراوەیی یانەکە پەیوەندییەکانی یانه‌كه‌ش نابێت گەشت ناكات.
رۆژنامه‌كه ئاماژه روونیشیكردووته‌وه، پێرێز لە مەراسیمی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی زۆر دڵته‌نگ و توڕە بوو، پێی وابووه، کاریگەری کێشە دامەزراوەییەکانی نێوان ریال مەدرید و یوێفا بەهۆی پڕۆژەی سوپەرلیگەوە هۆكار بووه باڵۆن دۆر به ڤینی نه‌درێت.
هه‌وره‌ها رێلیڤۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، کاتێک پێوەرە نوێیەکانی دیاریکردنی براوەی خەڵاتەکە بۆ پێرێز روونکرانەوە، فلۆرێنتینۆ لە وەڵامدا گوتیویه‌تی، لەم حاڵەتەدا کارڤاخال دەبێ براوە بێت، بەڵام خه‌ڵاته‌كه به‌م یاریزانه‌ش نه‌درا.
تۆڕه ئیسپانیه‌كه دەڵێت، گەشتنەکردن بۆ پاریس ئاماژەیەک بوو بۆ ناره‌زایه‌تی یانه‌كه، به‌ڵام ره‌زامه‌ندی یاریزانان و راهێنەرانیان وەرنەگرت، ئه‌مه‌ش ناره‌زایه‌تی لێكه‌وته‌وه، بەڵام کارگێڕی یانه‌كه‌ش بەهەمان شێوە دەیانویست پاڵپشتی ڤینیسیۆس بکەن، بەڵام هەندێکیان بە هۆکاری جیاجیا لەگەڵ ئەو بڕیارە نه‌بوون ئەوانیش دەیانویست له مه‌راسیمه‌مه ئاماده‌بن.
له كۆتاییدا تۆڕه‌كه رایگه‌یاندووه، هەندێک لە یاریزانان بێزار و نیگه‌ران بوون لە لەدەستدانی دەرفەتی بەشداریکردن له‌م ئاهه‌نگه، به تایبه‌ت هه‌ندێك له یاریزانه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا سپۆنسه‌ره‌كانیان ئەرکیان ریکلامكردن بووه بۆ كاڵاكانیا له مه‌راسیمی بالۆن دۆر، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌م بڕیاره ئه‌م ده‌رفه‌ته‌بان له‌ده‌ستداوه.