ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاری ئارسیناڵ V لیڤەرپوول؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یاری لوتكەی پرێمەرلیگدا ئارسیناڵ لە یاریگای ئیمارات میوانداری لیڤەرپوول دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 19:30 بە كاتی كوردستان ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری لیڤەرپوول بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی نۆیەمی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

رێدز بە راهێنەرایەتیكردنی ئارنە سڵۆت بە شێوازێكی نایاب دەستیان بە وەرزی نوێ كردووە و لە كۆی دوازدە یاری ئەم وەرزە لە دە یاریدا براوە بوون و تەنیا یەك دۆڕانیان هەیە.

لیڤەرپوول لە پرێمەرلیگ لە كۆی هەشت یاری لە حەوت یاری براوە بووە و لە یەك یاریش بەرامبەر نۆتینگهام شكستیهێناوە.

بە كۆكردنەوەی 21 لە ریزبەندی دووەمی پرێمەرلیگدایە و بە جیاوازی دوو خاڵ لە دوای مانچێستەر سیتی پێشەنگەوەیە.

لەبەرامبەردا ئارسیناڵ لە كۆی هەشت یاری لە پێنج یاری براوە بووە و لە دوو یاریش یەكسان بووە یارییەكیش بەرامبەر بۆرنمس شكستیانهێنا.

بە كۆكردنەوەی 17 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی پرێمەرلیگ دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ئارسیناڵ بەهۆی وەرگرتنی كارتی سوور لەلایەن ویلیام سالیبا لە یاری رابردوویان لە تواناكانی بێ بەش دەبێت.

هەروەها بە بێ ریكاردۆ كالافیۆری ، مارتن ئۆدیگارد و كیران تێرنی رووبەرووی لیڤەرپوول دەبێتەوە.

گومان لە بەشداریكردنی هەریەك لە بوكایۆ ساكا و یۆرین تیمبەر دەكرێت.

لە بەرامبەردا لیڤەرپوول بە بێ گۆڵپارێزی یەكەمی ئالیسن و هەریەك لە دیێگۆ جۆتا ، كۆنۆر برادلی، فێدێریكۆ كیێزا و هارڤی ئیلیەت رووبەرووی ئارسیناڵ دەبێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئارسیناڵ

رایا

كیڤیۆر ، وایت، گابریێل، پارتی

رایس، میرینۆ، ساكا، مارتینێلی

هاڤێرتز، ترۆسارد

پێکهاتەی پێشبینیكراوی لیڤەرپوول

كێلهێر

ئارنۆڵد، كۆناتێ، ڤان دایك، رۆبێرتسن

گراڤنبێرخ، ماك ئایستەر

سەڵاح، سۆبۆسلای، دیاز

نونێز

بابەتی زیاتر

Back to top button