ئاسیاعێراقگرنگترین

کاساس پەیوەندی بە بەرگریکارێکی دهۆک دەکات و بانگهێشتی عێراقی دەکات

Yariga App

یاریگا –

ماسیس ئارتین بەرگریکاری دهۆک بۆ یارییەکانی داهاتوو بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق دەکرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، خیسوس کاساس راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق پەیوەندی بە ماسیس ئارتین بەرگریکاری یانەی دهۆک کردووە و پێی راگەیاندووە بۆ دوو یاریی داهاتووی هەڵبژاردەی عێراق لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 بانگهێشتی دەکات.

ماسیس ئارتین (31 ساڵان) لە گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان لە خولی سویدییەوە پەیوەندی بە ریزەکانی دهۆک کرد و لە هێلی بەرگری هاوشانی لۆکاس مۆزیس ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات، ئاستە بەرزەکەی سەرنجی راهێنەرە ئیسپانییەکەی راکێشاوە.

مایس ئارتین ساڵی رابردوو بۆیەکەمجار لەلایەن کاساسەوە بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق کرا و لە یاریی دۆستانەی بەرامبەر تایلاند بەشداریی کرد و تەنیا ئەو تاقانە یارییە نێودەوڵەتییەی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button