دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

لیڤەرپوول بەرامبەر ریاڵ مەدرید ئاڵای سپی هەڵکرد

ئارنۆڵدیان پێدەفرۆشێ

Yariga App

یاریگا –

یانەی لیڤەرپوول بۆ دەستبەرادربوون لە ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد لە بەرژەوەندی ریاڵ مەدرید، ئاڵای سپی هەڵکرد و یاریزانەکە دەفرۆشێت.

ریاڵ هەڵوەدەی پڕکردنەوەی چەند پێگەیەکی یاریگایە بە هێنانی یاریزانی نوێ. بەرگریکاری لای ڕاست یەکێکە لەوانە. بۆ ئەو مەبەستەش ماوەیەکە راوی ئاڕنۆڵد دەکات.

بەگوێرەی نوێترین زانیارییەکانی پێگەی El Nacionalی ئیسپانی، رێدز نرخی ئەستێرە ئینگلیزیەکەی بە 50 ملیۆن یۆرۆ دەستنیشانکردووە بە یانە شاهانەکەی بفرۆشێ.

ئەو سەرچاوە زانیوشیەتی کە لیڤەر بەو پارەیە دەیەوێ جێگرەوەیەکی ئاستبەرز بگوازێتەوە. بۆ ئەو مەبەستەش جولیس کوندێی لە بارسێلۆنا بە باشترین بژاردە دەزانێ.

لە دوای پێکانی دانی کارڤاخال کە ناچار بە نەشتەرگەریی کرا و بە ئەگەرێکی زۆرەوە تا کۆتایی وەرز ناگەڕێتەوە، ئێستا لەو پێگەیە تەنها لوکاس ڤازکێسی هەیە و ئەویش تەمەنی 33 ساڵە. هەر بۆیە ئاڕنۆڵدی تەمەن 26 ساڵ کە خودی خۆشی تامەزرۆی پۆشینی درێسی مێرەنگیە، باشترین بژاردەیە کە ریاڵ بەدوایدا دەگەڕێ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button