زانیاری نوێ؛ دوو یانە كێبڕكێی گواستنەوەی یان دیۆماندێ دەكەن

یاریگا –
یان دیۆماندێ، ئەستێرەی كۆتدیڤواری یانەی لایپزیگی ئەڵمانی بەهۆی ئاستە بەرزەكەیەوە سەرنجی زۆرێک لە یانە گەورەكانی ئەوروپای بۆلای خۆی راكێشاوە.
دیۆماندێ لە هاوینی 2025 لە ریزەكانی لێگانێس بە بەهای 20 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لایپزیگەوە كرد.
🚨 Yan Diomande a leading target for Liverpool. #PSG also among suitors but #LFC firm contenders; strong position with 19yo RB Leipzig winger & if player deal looks doable club-to-club talks will follow. #RBLeipzig would seek €100m+ to sell @TheAthleticFC https://t.co/Hk4wKLh3oA
— David Ornstein (@David_Ornstein) May 22, 2026
بە گوێرەی زانیارییەكانی دەیڤد ئۆرنشتاین، یان دیۆماندێ یەكێكە لە ئامانجە سەرەكییەكانی لیڤەرپوول.
پاریس سانجێرمانیش یەكێكە لەو یانانەی گرنگی بە گواستنەوەی هێرشبەرە لاوەكە دەدات، بەڵام لیڤەرپوول بە چڕی هەوڵی گواستنەوەی دەدات، ئەگەر مەرجەكانی یاریزانەكە گونجاو بن ئەوا گفتوگۆی راستەوخۆ لەنێوان هەردوو یانە دەستپێدەكات.
لایپزیگ بۆ دەستبەرداربوون لە یاریزانەكە داوای زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ دەكات.
دیۆماندێ لەم وەرزەدا لەگەڵ لایپزیگ بەشداری 36 یاریی كردووە و 13 گۆڵی كردووە و 10 گۆڵیشی درووستكردووە.



