
یاریگا –
راهێنەری یانەیەکی ناوداری ئیتاڵی پۆستەکەی جێهێشت و هۆکارەکەشی ئاشکراکرد.
تۆزێک پێش ئێستا ئانتۆنی کۆنتی بەفەرمی وازهێنانی لە پۆستی راهێنەرایەتی ناپۆلی راگەیاند.
لە لێدوانێکیدا دوای بڕیارەکە، راهێنەرە ئیتاڵیەکە هۆکارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە نەیتوانیوە یەکگرتوویی لە ریزەکانی ئەو یانەیەدا بەدیبهێنێت.
ئەم بڕیارەی کۆنتی دوای ئەوە هات کە ناپۆلی وەک پلەی دووەمی سێریایەی گەیاندە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.
ئانتۆنی لە هاوینی 2024 گرێبەستێکی سێ ساڵەی لەگەڵ ناپۆلی واژۆکرد. لە ماوەی دوو وەرزی کارکردنیدا لەگەڵ ئەو یانەیە توانی دوو نازناو بباتەوە کە یەکێکیان خولی ئیتاڵی 2024/25 و ئەوی دیکەیان جامی سوپەری وڵاتەکە بوو 2025/2026.
کۆنتی لە دوای بڕیاری جیابوونەوەی وتی
مانگێك پێش ئێستا پەیوەندیم بە دی لاورێنتیسی سەرۆکەوە کرد و پێمراگەیاند کە گەشتەکەم لێرە کۆتایی دێت چونکە نەمتوانی یەکگرتوویی لە یانەکەدا بەدیبهێنم.
Antonio Conte lascia il @sscnapoli: “Ho chiamato il presidente un mese fa per dirgli che il mio percorso qua era finito. Non sono riuscito a portare compattezza”https://t.co/GOnssBG7Ys
— Gianluca Di Marzio (@DiMarzio) May 24, 2026
راهێنەرە 56 ساڵیەکە کە لە ماوەی 20 ساڵی کارکردنیدا زیاتر لە 10 یانەی تاقیکردووەتەوە لەوانەی پۆستی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە 2014-2016، ئێستاش ناوێکی دیارە وەک بەربژێر بۆ جارێکیتر سەرپەرشتیکردنی ئازووری کە لەدوای بێهیوابوونیان لە گەیشتن بە مۆندیال بێ راهێنەر ماونەتەوە دوای رۆشتنی جینارۆ گاتوسۆ.
سەبارەت بە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی ئیتاڵیا، کۆنتی وتی
هیچ پەیوەندیەک لەنێوان من و یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیدا نییە کە ببمە راهێنەری هەڵبژاردەکە. تا ئێستا سفڕ پەیوەندی، بابزانین لە داهاتوودا.
جارێ یەکێتیەکە هەر سەرۆکیشی نییە، بەڵام با بڵێم ئایا ئیتاڵیا ئامادەیە راهێنەرێکی ئاستبەرز دەستنیشان بکات؟ دەنگۆیەکانی دەربارەی پێپ گواردیۆلام خوێندووەتەوە. ئەگەر من راهێنەرێک بۆ ئیتاڵیا پێشنیاز بکەم ئەوا دەڵێم با گواردیۆلابێت. بەڵام ئایا ئەوان (یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا) دەتوانن وابکەن ئەوە رووبدات؟ جارێ زۆر زووە بۆ ئەوە. منیش تا ئێستا هیچ رێککەوتنێکم نییە.
🚨🇮🇹 Antonio Conte: “There’s zero between me and Italian Federation to become Italy head coach. Zero so far. Let’s see in future”.
“There’s not even the Federation president yet… but let me say. Are Italy ready to appoint a top coach?”.
“I read about Pep Guardiola. Should I… pic.twitter.com/E8rFKLm9zs
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) May 24, 2026



