ئینگلتەراگرنگترین

رووداوە سەیرەکەی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ؛ لایەکی لەندەن ئاهەنگە و دوولای شارەکە دڵتەنگە

Yariga App

یاریگا –

یارییەکانی ئەم وەرزەی پرێمەریگ بەفەرمی کۆتاییان هات و لە یەک کاتدا خۆشی و ناخۆشی باڵی بەسەر شەقامی وەرزشی لەندەندا گرتووە.

لەلایەک ئارسیناڵ کە هەفتەیەک بەر لە کۆتا گەڕ بووە پاڵەوان، ئاهەنگی نازناوەکە دەگێڕن. هەر لە باکوور هاندەرانی تۆتنهام بە مانەوەیان لە پرێمەرلیگ دوای بردنەوەیان لە ئێڤەرتن بە گۆڵێکی بێ وەڵام، شادی دەردەبڕن.

بەڵام لە رۆژاوای پایتەختەکە، هاندەرانی چێڵسی سفڕ بەدەست لە وەرزەکە هاتنەدەرەوە و تەنانەت نەیتوانی سەربکەون بۆ هیچکام لە پاڵەوانێتیە ئەوروپیەکانی وەرزی داهاتوو کاتێک 2-1 بە سەندەلاند دۆڕان و ئەوەی دووەمین بەفەرمی و لەسەر حیسابی بلووز خۆی گەیاندە یۆرۆپالیگ.

هەرچی رۆژهەڵاتی شارەکەیە، وێستهام یونایتد و هاندەرانی لەکاتێکدا یانەکە توانی 3-0 لە لیدز یونایتد بباتەوە، خەمی دابەزینیان بۆ چامپیۆنشیپ دایگرتوون. بەوپێیەی بردنەوەکەی سپێرز ئەمانی ناچار بە دابەزین لە پرێمەرلیگ کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button