
یاریگا –
میکێل ئارتێتا توانی تینوێتی لەمێژینەی هاندەرانی ئارسیناڵ بشکێنێت بە بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ دوای 22 ساڵ لە دابڕان کە ئەوکات نەوەی زێڕینی یانەکە بە راهێنەرایەتی ئارسین ڤینگەر توانیان بەبێ هیچ شکستێک نازناوەکە ببەنەوە.
LIFT IT UP ©️ pic.twitter.com/wpnxYHZnG2
— Arsenal (@Arsenal) May 24, 2026
ئەمشەو تۆپچییەکان بە بردنەوە لە کریستاڵ پاڵاس دوایین سەمای وەرزەکەیان بە بەرزکردنەوەی نازناوەکەوە ئەنجامدا کاتێک 1-2 براوەبوون. بەوەش چەند ئامارێکی سەرنجڕاکێشی ئارتێتای قوتابی، نازناوە بێ شکستەکەی ڤینگەری مامۆستای بە بیری هاندەرانی گەنەرزدا هێنایەوە کە دیارترینیان ئەمانەن:
هەمان ژمارەی بردنەوە:
ڤینگەر بە 26 بردنەوە توانی پرێمەرلیگی 2003/04 بباتەوە لەگەڵ 12 یەکسانبوون. ئەمشەو میکێل توانی بگاتە هەمان ژمارەی بردنەوەکانی ئارسین.
یاریی خاوێن:
ئەگەر نازناوەکەی ڤینگەر وا لە یادگەی هاندەرانی ئارسیناڵدا ماوە تاکە یانەن لە مێژوودا بەبێ شکست پرێمەرلیگیان بردووەتەوە، ئەوا نازناوەکەی ئارتێتاش لەمەودوا هەروا دەمێنێتەوە بەوەی بەبێ هیچ کارتێکی سوور وەرزەکەیان کۆتایی پێهێنا و جامەکەیان بەرزکردەوە.
فاوڵکردن لەناو ناوچەی سزا قەدەخەبوو!
تیمەکەی ئارتێتا بووە تاکە یانە لە مێژووی خولی ئینگلیزیدا، جگە لە وەرنەگرتنی هیچ کارتێکی سوور، هاوکات بەدرێژایی 38 هەفتە هیچ لێدانێکی سزاشیان لەسەر نەگیردرێت. ئەوە لەکاتێکدایە ئامارەکان پیشانی دەدەن کە بە خواردنی 27 گۆڵ، خاوەنی بەهێزترین هێڵی بەرگریی بوون لەچاو یانەکانی دیکەی خولەکە.
Arsenal are the first team in Premier League history to go a whole season without receiving a red card or conceding a penalty. pic.twitter.com/TD0D0GUgdN
— The Athletic | Football (@TheAthleticFC) May 24, 2026



