ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی؛ بڕونۆ فێرناندێش ریکۆرده مەحاڵەکەی شکاند

Yariga App

یاریگا –

بڕونۆ فێرناندێش لە کۆتا گەڕی ئەم وەرزەی 2025/2025ی پرێمەرلیگ ریکۆدێکی گەورەی مێژووی پرێمەرلیگی شکاند.

مانچێستەر یونایتد بە راهێنەرایەتی مایکڵ کاریک کە چەند رۆژێک بەرلە ئێستا گرێبەستەکەی کرایە هەمیشەیی و، بە سەرکردایەتی فێرناندێش کە وەک باشترینی وەرزەکە دیاریکراوە، هەر لە گێمی یەکەمدا توانیان 2 گۆڵ لە خولەکاکانی 32 و براین ئێمبوێمۆ لە 43 یانەی تۆڕی نەورەسەکان بهەژێنن کە گۆڵی یەکەم ئەستێرە پۆرتوگالیەکە بۆ کریستیان دۆرگو دروستی کرد.

بەو ئەسێستە، بڕونۆ کۆی ئەسێستەکانی لەم وەرزە گەیاندە 21 و بەفەرمی پێش کیڤن دی بروین و تیێری هێنری دایەوە.

ناوەڕاستکارە 31 ساڵانەکە بەوەشەوە نەوەستا، وەک بیسەلمێنێت خەڵاتی باشترینی هەروا پێنەدراوە، تەنها دوو خولەک دوای دەستپێکی گێمی دووەم گەیشتە سەر گۆڵی بڕایتن و ئەنجامەکەی کردە 3-0.

بابەتی زیاتر

Back to top button