ئیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

پاریس سانجێرمان: پارەی ئێمباپێ نادەم

تانە لە بڕیاری لیژنەی یاسایی لە کۆمەڵەی یانە پیشەگەرەکانی فەڕەنسا دەدات

Yariga App

یاریگا –

چیرۆکی جیابوونەوەی کیلیان ئێمباپێ و پاریس سانجێرمان تەواو نەبووە، یانە پاریسییەکە ئامادەنییە 55 ملیۆن یۆرۆ بە کیلیان بدات و تانە لەبڕیارێک دەدات.

پاریس سانجێرمان دووپاتیدەکاتەوە، لەڕووی یاساییەوە، گۆڕانکاری بەسەر گرێبەستی کیلیان ئێمباپێدا هاتووە و لە هاوینی ساڵی 2023 کاری پێکراوە.

لیژنەی تێهەڵچوونەوەی هاوبەشی نیشتمانی (CJ) لەژێر چاودێری کۆمەڵەی یاریزانانی پیشەگەری فەڕەنسا (LFP) پێداچوونەوە بە بڕیارەکە دەکات.

کیلیان ئێمباپێ لە لیژنەی یاسایی کۆمەڵەی یانە پیشەگەرەکانی فەڕەنسا سکاڵایەکەی لە پاریس سانجێرمان بردەوە، بەڵام بڕیارەکە یانە پاریسییەکەی بە پێدانی پارەکە پابەند نەکردبوو. بە گوێرەی بڕیاری لیژنەکە، دەبووایە تاوەکو هەینی رابردوو، پاریس تەواوی شایستەکانی دارایی ئێمباپێی خەرج کردایە.

ئێمباپێ سکاڵایەکەی لە پاریس سانجێرمان بردەوە

لیژنەی کۆمەڵەی خولی فەڕەنسی هەوڵی زۆریدا، هەردوو لایەن بە نێوەندگیری کێشەکانیان چارەسەر بکەن، بەڵام ئێمباپێ تەواوی هەوڵەکانی دەستپێشخەری رەتکردەوە.

پێشبینی دەکرێت، دادگای کار کەیسەکە بەتەواوی یەکلاییبکاتەوە، هەرچەندە پاریس دەتوانێت بەر لە گەیشتنی کەیسەکە بە دادگای کار، دووجاری دیکەش تانە لە بڕیارەکە بدات، یەکێکیان لە یەکێتیی تۆپی پێی فەڕەنسا و دووەمیان لە لیژنەی نیشتمانی ئۆڵێمپی و وەرزشی فەڕەنسا.

پاریس سانجێرمان بەگوێرەی سکاڵایەکەی ئێمباپێ مووچەی مانگەکانی چوار و پێنج و شەشی هێرشبەرە فەڕەنسییەکەی نەداوە کە 55 ملیۆن یۆرۆیە.

دوای ئەوەی پەیوەندی نێوان ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان و کیلیان ئێمباپێ هێرشبەری پێشووی یانەکە تێکچوو، یانە فەڕەنسییەکە پێدانی مووچەی ئەو یاریزانەی راگرت، پاریسییەکان دەڵێن لە مانگی ئۆگەست/ئابی 2023 کیلیان بە زارەکی رەزامەندیی داوە لە پاداشتی هاوسۆزی خۆی خۆش بێت کە 80 ملیۆن یۆرۆ بوو.

پێشتر رۆژنامەی لیکیپ رایگەیاندبوو، ئەگەر ئێمباپێ سکاڵایەکەی بباتەوە و پاریس سانجێرمان نەتوانێت کیلیان رازی بکات، لەوانەیە مۆڵەتی بەشداریکردنی لە چامپیۆنزلیگ پێنەدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button