ئه‌ڵمانیائیسپانیاگرنگترین

راستیی سەردانەکەی مۆرینیۆ؛ هۆکاری راستەقینەی دەرکەوتنی مۆرینیۆ لە ئەڵمانیا

مۆرینیۆ بۆ چاودێریکردن نەچووەتە بەرلین

Yariga App

یاریگا –

دەرکەوتنی جۆزێ مۆرینیۆ لە یاریی کۆتایی جامی ئەڵمانیا، شەپۆلێکی گەورەی دەنگۆی لە میدیاکان دروستکرد.

میدیاکان وایان بڵاویکردەوە مۆرینیۆ بەهۆی نزیکی لە ریال مەدرید، چووەتە بەرلین بۆ چاودێریکردنی مایکڵ ئۆلیس، ئەستێرەی بایرن میونشن، وەکوو ئامانجێکی گواستنەوە بۆ وەرزی داهاتوو.

ئولی هۆنێس، بەڕێوبەری جێبەجێکاریی بایرن میونشن، بە راشکاوی وەڵامی دەنگۆکانی دایەوە؛

دەتوانیت بە پێنج چاویش سەیری ئۆلیس بکەیت، بەڵام بێسوودە. ئەو لە بایرن دەمێنێتەوە و بۆ فرۆشتن نییە؛ مۆرینیۆ دەیتوانی گەشتەکەی مەدریدەوە نەکات.

جۆزی مۆرینیۆ لە یاریی کۆتایی جامی ئەڵمانیا

راستییەکەی چییە؟
رۆژنامەی مارکا پشتڕاستی کردەوە کە سەردانەکە هیچ پەیوەندییەکی بە بازاڕی گواستنەوەوە نەبووە؛

  • بانگهێشتی ئەدیداس؛ مۆرینیۆ وەکوو میوانێکی بانگهێشتکراو لەلایەن کۆمپانیای ئەدیداسەوە ئامادە بووە.

  • پابەندبوونی بازرگانی؛ سەردانەکە تەنیا پابەندبوونێکی ریکلامی و بازرگانی بووە کە پێشوەختە پلانی بۆ دانراوە، نەک ئۆپراسیۆنی گواستنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button