ئیتاڵیا

فابریگاس دراوە بە دادگا بەهۆی نەدانی کرێی ماڵەکەی!

Yariga App

سیسک فابریگاس بە فەرمانی دادگا رووبەرووی دەرکردنی دەبێتەوە لە ماڵەکەی بەهۆی نەدانی کرێ.

فابریگاسی ئەستێرەی پێشووی ئارسناڵ و بارسێلۆنا و راهێنەری ئێستای کۆمۆی ئیتاڵی، ماڵێکی بە کرێ گرتووە لە سویسرا بەهۆی ئەوەی زۆر نزیکی سنووری کۆمۆ یە. ئێستاش کەناڵی  لیبێرا دەڵێت خاوەن ماڵەکە سکاڵای یاسایی تۆمارکردووە چونکە فابریگاس نزیکەی 40 هەزار دۆلار کرێ قەرزارە و نەیداوە.

کەناڵەکە دەڵێت پەیوەندییان بە پارێزەری فابریگاسەوە کردووە بەڵام وەڵامی نەداونەتەوە. ئەگەری ئەوەش هەیە کەلوپەلەکانی فڕێ بدرێنە دەرەوە لە ماڵەکەی.

فابریگاس لە 2022 وەک یاریزان گەیشتە شاری کۆمۆ و لەوکاتەوە خۆی و خێزانەکەی لەو ماڵەدا دەژین.

بابەتی زیاتر

Back to top button