ئیتاڵیاگرنگترین

تیاگۆ مۆتا باس لە بردنەوەكەیان بەرامبەر ڤیڕۆنا دەكات

Yariga App

یاریگا –

تیاگۆ مۆتا راهێنەری یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی باس لە بردنەوەكەیان بەرامبەر ڤیڕۆنا دەكات.

شەوی رابردوو ڤیڕۆنا لە یاریگای خۆیدا میوانداری یوڤێنتوسی كرد و  یارییەكەش بە بردنەوەی یانەی میوان بە سێ گۆڵی بێ وەڵام كۆتایی هات.


لە دوای یارییەكە تیاگۆ مۆتا گوتی:

لەم جۆرە یارییانەدا دەتوانیت لە رێگەی فشاری بەرزەوە هەڵەكانی یانەكەت ببینیت، هەروەها دەتوانیت ژمارەی هەلەكانی كە درووستی دەكەین دوو هێندە زیاد بكەین.

دەمەوێت پیرۆزبایی لە دوسان ڤلاهۆڤیچ بكەم، ئەو كارێكی نایابی كرد، هێرشبرەكانمان لە هەردوو گێمەكەدا كارێكی باشیان كرد.

ئێمە لە بارودۆخێكی زۆر باشداین، ئەوەش بە ئاشكرا لە یاریكردنمان دیارە، یوڤێنتوس یاریزانی بە توانا و لێهاتووی هەیە، من و ستافەكەم هەوڵ دەدەین بیانخەینە باشترین بارودۆخەوە، ئەوان توانای نوسینەوەی مێژوویان هەیە.

خانمە پیرەكە لە وەرزی نوێی سێریا ئەی دوو یاری كردووە و هەردوو یارییەكەی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام بردووەتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button