ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

بەفەرمی بۆبی کڵارک لیڤەرپوولی جێهێشت

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی بۆبی کڵارک لیڤەرپوولی جێهێشت و پەیوەندی بە سالزبورگ کرد.

یانەی رێدبوڵ سالزبورگی نەمسایی بڵاویکردووەتەوە، بەفەرمی بۆبی کڵارکی یاریزانی پێشووی لیڤەرپوول گرێبەستێکی درێژخایەنی لەگەڵ یانەکە واژۆ کردووە و ئێستا یاریزانێکی نوێی سالزبورگە.

گرێبەستەکەی بۆبی لەگەڵ سالبورگ بۆ ماوەی پێنج وەرز و تا هاوینی 2029 دەبێت، لەبەرامبەر گواستنەوەی یاریزانەکە، یانە نەمساییەکە بڕی 10 ملیۆن پاوەند بە لیڤەرپوول دەدات.

بەگوێرەی مەرجێکی گرێبەستەکە، هەرکاتێک سالزبورگ کڵارک بفرۆشێت %17.5ـی پارەکەی بۆ یانە ئینگلیزییەکە دەبێت.

ناوەڕاستکارە تەمەن 19 ساڵانییەکە لە ئەکادیمیای نیوکاسڵ یونایتد پێگەیشتووە، لە هاوینی 2021 بەبڕی 1.50 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە تیپی ژێر 18 ساڵانی لیڤەرپوول کردووە.

بە درێسی یەکەمی رێدز لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 14 یاریی کردووە، گۆڵێکی کردووە و دوو گۆڵی دروستکردووە، نازناوێکی جامی خولی ئینگلتەرای بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button