یاریگا –
یانه‌ی زاخۆ بۆ وه‌رزی نوێی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق، له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی ریزی تیپه‌كه‌ی گواستنه‌وه‌ی چه‌ند یاریزانێكی دیكه به‌هێزتر بكات.
له ماوه‌ی رابردوو یانه‌ی زاخۆ گرێبه‌ستی به‌شێك له یاریزانه‌كانی نوێكرده‌وه، هه‌ریه‌كه له محه‌مه‌د ئەبو حەشیش، مەحموود ئەسوەد، محەمەد عەلی عەبود، ئەیوب نەناح، عەلا رەعەد، هومام تارقی گواسته‌وه ریزه‌كانی، له دوایین هه‌وڵی ده‌یه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ دوو هێرشبه‌ر و گۆڵپارێزك بكات.
تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، یانه‌ی زاخۆ له‌گه‌ڵ عه‌لی حوسنی هێرشبه‌ری پێشووی یانه‌ی شوڕته گه‌یشتۆته رێكه‌وتن و ته‌نها راگه‌یاندنی فه‌رمی ماوه، هه‌روه‌ها حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌دی گۆڵپارێزی پێشووی یانه‌ی ته‌ڵه‌به له‌سه‌ر به‌شێكی زۆری خاڵه‌كان گه‌یشتونه‌ته رێكه‌وتن و له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو واژۆ له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی ده‌كات.
یاریگا ئه‌وه‌شی زانیوه، زاخۆ له‌گه‌ڵ سالم ئه‌حمه‌دی هێرشبه‌ری یانه‌ی میینا له گفتوگۆدایه، به‌ڵام یانه‌ی میینا بۆ ده‌ستبه‌ردابوون له یاریزانه‌كه داوای بڕه پاره‌یه‌كی زۆر ده‌كات و زاخۆش هه‌وڵده‌دات له‌گه‌ڵ میینا بگاته رێكه‌وتن.
یانه‌ی زاخۆ له وه‌رزی رابردووی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق پله‌ی پێنجه‌می به‌ده‌ستهێنا، ده‌یه‌وێت له‌م وه‌رزه به ئاستێكی باشتر ده‌ربكه‌وێت.