ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

یوڤێنتوس لە گواستنەوەی بەرگریکارێکی پێشووی بارسێلۆنا نزیکە

مانچێستەر یونایتد لە کێبڕکێیەکەدا نەماوە

Yariga App

یاریگا –

ژان کلەیر تۆدیبۆ، لە لیستی یاریزانانی یانەی نیس دوورخرایەوە، هاوکات لەگەڵ زیادبوونی دەنگۆی پەیوەندیکردنی بە یوڤێنتوس.

تۆدیبۆ لە لیستی یاریزانانی نیس بۆ رووبەڕووبوونەوەی لێچی هێندرایە دەرەوە، ئەمەش بەهۆی پێشکەوتنی گفتوگۆکانی گواستنەوەی بۆ یوڤێنتوس.

تۆڕی سکای بڵاویکردووەتەوە، نیس پێشتر ئۆفەرێکی وێستهام یونایتدی بەبڕی 35 ملیۆن یۆرۆ رەتکردبووەوە، بەڵام ئۆفەرەکەی یوڤێنتوسیش هەر لەو مەودایەدایە.

تۆدیبۆ پێشتر یاریزانی بارسێلۆنا بووە و تاوەکو ئێستاش، خاوەنی 20%ی پشکەکانی یاریزانەکەیە.

لە ماوەی رابردوودا مانچێستەر یونایتد هەوڵی زۆری بۆ گواستنەوەی تۆدیبۆدا، بەڵام یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا بەگوێرەی یاسا، رێگەی بە گواستنەوەی تۆدیبۆ نەدا، چونکە هەردوو یانەکە یەک خاوەنیان هەیە.

ئێستا تەنیا یوڤێنتوس و وێستهام ململانێ لەسەر واژۆی تۆدیبۆ دەکەن و پێشبینی دەکرێت، لەم چەندە رۆژەدا، تەواوی چیرۆکەکە روونببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button