دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ململانێی چێڵسی و پاریس توندە و مان یونایتد ئانتۆنی لە کۆڵ دەکاتەوە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد ئامادەکاری بۆ چوونە دەرەوەی ئەستێرەیەکی بەڕازیلی دەکات و سێرجی رۆبێرتۆ چاوی لە یانەیەکی پرێمەرلیگە…

تاوەکو ئێستا چێڵسی دەستبەرداری خەونی گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمین، هێرشبەری ناپۆلی نەبووە، سەرەڕای گرنگیپێدانی لەلایەن پاریس سانجێرمانەوە – کۆت ئۆفساید

مانچێستەر یونایتد ئامادەیە بە خواستن رێگە بە چوونە دەرەوەی ئانتۆنی بدات، بەو مەرجەی یانەکە مووچەی هەفتانەی 70 هەزار پاوەندی بۆ دابین بکات – ESPN

سێرجی رۆبێرتۆ، کار لەسەر دۆزینەوەی یانەیەکی پرێمەرلیگ دەکات، ئەمەش دوای بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا – موندۆ دێپۆرتیڤۆ

کریستال پاڵاس ئامادەیە بڕی 30 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی ئێمیل سمیس رۆوی پێشکەشی ئارسیناڵ بکات – تۆک سپۆرت

چێڵسی لێسلی ئوگۆچوکو، یاریزانی فەڕەنسی لە ئۆڵێمپیاد بانگکردەوە و ئەمڕۆ بە خواستن بە یانەیەکی دیکەی دەدات – ئاتلێتیک

چێڵسی دەیەوێت گۆڵپارێزێک بۆ رکابەریکردنی رۆبێرت سانچێز بگوازێتەوە – تێلێگراف

لیڤەرپوول ئامادەیە دەستبەرداری کۆوامین کێڵێهێر، گۆڵپارێزی ئایرلاندی ببێت – فووتبۆڵ ئینسایدەر

ریچارلیسن ئامادەیە یاری بۆ یانەیەکی سعوودی بکات و تۆتنهام داوای 60 ملیۆن پاوەند دەکات – HITC

لێستەر سیتی ئۆفەرێکی بەبڕی 21 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی ماتیاس سۆلێ، یاریزانی یوڤێنتوس کردووە – تێلێگراف

نیوکاسڵ هیوادارە بتوانێت ژان کلەیر تۆدیبۆ، بەرگریکاری فەڕەنسی لە چنگی وێستهام یونایتد و یوڤێنتوس بهێنێتە دەرەوە – HITC

کریستال پاڵاس گفتوگۆی سەرەتایی لەگەڵ مارسیلیا بۆ گواستنەوەی ئیسماعیلا سار، یاریزانی مارسیلیا دەستپێکردووە – ئاتلێتیک

لیڤەرپوول و نیوکاسڵ گرنگییان بە دین هیوسن، بەرگریکاری یوڤێنتوس داوە، یانە ئیتاڵییەکە داوای 25 ملیۆن پاوەند دەکات – توتۆ سپۆرت

بابەتی زیاتر

Back to top button