
یاریگا –
یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل چاوەڕێی ئەنجامەکانی مۆندیالی 2026ی نەکرد و گرێبەستی کارلۆ ئانچێلۆتی بۆ ماوەیەکی زیاتر درێژکردەوە.
ئانچێلۆتی دوای وازهێنانی پۆستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید، لە مانگی مایۆ/ئایاری 2025 گرێبەستی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل واژۆکرد بۆ خستنەوەسەر رێچکەی هەڵبژاردەکە کە ماوەیەکە لە نازناوەکان دوورکەتووەتەوە.
راهێنەرە ئیتاڵییەکە بووە یەکەمین بیانی لە مێژووی سامبا پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەی پێبدرێت.
ئەمشەو لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا لە پێگەی خۆیان رایانگەیاند کە کارلۆ واژۆی لەسەر درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی کردووە تا ساڵی 2030.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ بەڕازیل لەژێر سەرپەرشتی یەکێک لە باشترین راهێنەرەکانی مێژوو بەردەوام دەبێت.
ئەوە و هەروەها نووسیویانە؛ پابەندبوون؛ بەردەوامیی و متمانە بۆ رابەرایەتیکردنی بەڕازیل بۆ ماوەیەکی زیاتر. گەشتەکە بەردەوامە، خەونەکەی ئێمەش.
Brasil 🤝 Carlo Ancelotti até 2030!
O Brasil segue no comando de um dos maiores treinadores da história!
Compromisso, continuidade e confiança para levar a Seleção Brasileira ainda mais longe.
A caminhada continua. Nosso sonho também.Saiba mais em https://t.co/pkHuBcm04I pic.twitter.com/DZdRZofPpN
— brasil (@CBF_Futebol) May 14, 2026
بەڕازیل کە خاوەنی 5 جار نازناوەکەیە و ریکۆردە؛ لە وەشانی ئەم ساڵدا لە کۆمەڵەی سێیەم دێت لەپاڵ هەڵبژاردەکانی مەغریب، هایتی و سکۆتلەندا.



