چاوەڕواننەکراو؛ بێرناردۆ سیلڤا ئۆفەری بارسێلۆنا رەتدەکاتەوە و یانەیەکی دیکە هەڵدەبژێرێت
یانەیەکی تورکی سیلڤا لە چنگی بارسێلۆنا و یوڤێنتوس دەدزێت

یاریگا –
لە پێشهاتێکی چاوەڕواننەکراودا، بێرناردۆ سیلڤای پورتوگالی بەرەو خولی تورکی هەنگاو دەنێت و پشت لە بارسێلۆنا دەکات.
دوای چەندین ساڵ درەوشانەوە لەژێر سەرپەرشتی پێپ گواردیۆلا، ئەستێرەکەی مانچێستەر سیتی بڕیاریداوە وێستگەیەکی نوێ تاقیبکاتەوە کە دوورە لە خولە گەورەکانی ئەوروپا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیاکانی ئیتاڵیا و تورکیا، سیلڤا بە تەواوی ئۆفەرەکەی یانەی بارسیلۆنای رەتکردووەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی یانە کاتالوونییەکە نەیتوانی ئەو داواکارییە داراییانە جێبەجێبکات کە یاریزانەکە داوای دەکردن. لە بەرامبەردا، یانەی گاڵاتاسەرای بە پڕۆژەیەکی وەرزشی و دارایی زەبەلاحەوە هاتووەتە مەیدانەکە.
💥 Manchester City’den ayrılacak olan Bernardo Silva, Barcelona’dan beklediği teklifi alamadı ve menajeri Galatasaray’la görüşmek için İstanbul’a geliyor.
⏳ Juventus da devrede, ancak İtalyan basınına göre Çizme devinin önerdiği rakam, Galatasaray’ın teklifine oranla çok düşük… pic.twitter.com/P22BqLh1ze
— Fanatik (@fanatikcomtr) May 14, 2026
بەگوێرەی زانیاریی رۆژنامە فەنەتیک ـی تورکی بەڕێوبەری کارەکانی سیلڤا ئێستا لە شاری ئاستامبوڵە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی یانەکە. سەرەڕای ئەوەی یانەی یوڤێنتوس هەوڵێکی زۆری بۆ رازیکردنی یاریزانەکە دا، بەڵام ئۆفەرە داراییەکەی خانمە پیرەکە زۆر کەمترە لەوەی یانە تورکییەکە خستوویەتیە سەر مێزی گفتوگۆ.
وا چاوەڕواندەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ئەم گرێبەستە مێژووییە یەکلایی بکرێتەوە و بێرناردۆ ببێتە گەورەترین کڕینی مێژووی خولی تورکی.



