ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی؛ محەمەد سەڵاح گەڕایەوە

Yariga App

یاریگا –

محەمەد سەڵاح، هێرشبەری لیڤەرپوول لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و بەشداریی یاریی داهاتوو یانەکەی دەکات.

ماڵپەڕی فەرمی لیڤەرپوول بڵاویکردووەتەوە، محەمەد سەڵاح بەشداریی مەشقەکانی لیڤەرپوولی کردووە و بە تەواوی لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و سبەی هەینی 15ـی ئایاری 2026 بەرامبەر ئاستۆن ڤێلا یاریی دەکات.

محەمەد سەڵاح بەهۆی پێکانی ماسوولکە بەشداریی دوو یاریی رابردووی رێدزی نەکردووە، هاوکات ئیبراهیما کۆناتێ، بەرگریکاری فەڕەنسیش لە دۆخێکی باشدایە و فلۆریان ڤیرتز و ئالیسن بەیکەر هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت.

ئاڕنە سڵۆت لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی ڤێلا گوتی: کۆناتێ لە دۆخێکی باشدایە و مەشقی کردووە، محەمەد سەڵاحیش بۆ یاریکردن ئامادەیە و دەتوانێت چەند خولەکێک یاریی بکات.

سڵۆت ئاماژەی بەوەش کردووە، ئالیسن دەستی بە مەشقەکان کردووەتەوە، سبەی یەکلایی دەبێتەوە یاریی دەکات یاخود پێویستە هەفتەیەکی دیکەش چاوەڕێ بێت، فلۆریان ڤیرتزیش تووشی هەوکردن گەدە بووە، سبەی دەردەکەوێت توانای یاریکردنی هەیە یاخود نا

بابەتی زیاتر

Back to top button