بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

تایبەت؛ حەمە ئیتۆ و شێرکۆ کەریم پەیوەندی بە یانەیەکی گەورەی عێراق دەکەن

رێککەوتنی زارەکی کراوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی قوە جەوییە دوو ئەستێرەی یانەکانی هەرێمی کوردستان دەگوازێتەوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا بە فەرمی رایدەگەیەنێت.

سەرچاوەیەکی نێو دەستەی کارگێڕی قوە جەوییە بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند، هەڵۆکانی بەغدا لەگەڵ محەمەد سامی ‘حەمە ئیتۆ’ ئەستێرەی یانەی نەورۆز رێککەوتووە و سبەی پێنجشەممە گرێبەستەکە بە فەرمی رادەگەیێندرێت.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، قوە جەوییە گفتوگۆکانی لەگەڵ شێرکۆ کەریم، کاپتنی یانەی هەولێر دەستپێکردووە و گەیشتوونەتە رێککەوتنێکی سەرەتایی.

سەرچاوەکە ئاشکرایکردووە، لە چەند رۆژی داهاتوودا، رێککەوتنی کۆنکرێتی لەگەڵ شێرکۆ کەریم واژۆ دەکەن، چونکە گفتوگۆکان زۆر بەرەوپێشچوون و رێککەوتنی زارەکی لە نێوان یانەکە و شێرکۆ کەریمدا هەیە.

حەمە ئیتۆ لە وەرزی رابردوودا لە کۆی 28 یاریدا لە خولی ئەستێرەکانی عێراقدا شەش گۆڵی کرد (سێ لێدانی سزا)، لەلایەکی دیکەوە، شێرکۆ کەریم 9 گۆڵ لەگەڵ یانەی هەولێر لە خولی ئەستێرەکانی عێراقدا کرد.

قوە جەوییە بە کۆکردنەوەی 82 خاڵ، پلەی دووەمی ریزبەندی خولی ئەستێرەکانی عێراقی بەدەستهێنا، بە جیاوازی پێنج خاڵ لەگەڵ شوڕتەی پاڵەوان.

بابەتی زیاتر

Back to top button