ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئارسیناڵ بژاردەی كڕینەوەی گرێبەستی یاریزانێكی چالاك كرد

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی بە شێوەیەكی فەرمی بڕگەی كڕینەوەی گرێبەستی خواستنی دەیڤد رایای ئیسپانی و گۆڵپارێزی برێنتفۆردی ئینگلیزی كارا كرد.

رایا لە هاوینی رابردوودا بە شێوەی خواستن و تا كۆتایی وەرز پەیوەندی بە ریزەكانی ئارسیناڵەوە كرد.

لە وەرزی رابردوودا رایا ئاستێكی بەرزی لەگەڵ گەنەرز پێشكەشكرد و لە زۆربەی یارییەكان میكێل ئارتێتا وەك گۆڵپارێزی سەرەكی بەشداری پێدەكرد.

هەژماری فەرمی ئارسیناڵ لە پلاتفۆرمی ئێكس رایگەیاند، دەیڤد رایا بە شێوەی هەمیشەیی پەیوەندی بە یانەكەوە دەكات و گرێبەستێكی درێژ واژۆ دەكات.

وەرزی رابردوو رایا لەگەڵ گەنەرز بەشداری لە 41 یاریدا كرد و لە 20 یاری تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتەوە و توانی خەڵاتی دەستكێشی ئاڵتوونی بباتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button