ئیسپانیا

لونین بەشداری مەشقەکانی ئەمڕۆی نەکردووە

Yariga App

یاریگا –

ئاندرێ لونین لە نەخۆشییەکەی چاکنەبووەتەوە و بەشداری مەشقەکانی ئەمڕۆی نەکردووە.

ماڵپەڕی فەرمی ریال مەدرید بڵاویکردووەتەوە، ئاندریێ لونین بەهۆی نەخۆشی بەشداری مەشق و راهێنانەکانی ئەمڕۆی یانەکەی نەکردووە.

گۆڵپارێزە ئۆکراینییەکە سێیەم رۆژە لەسەریەک بەشداریی راهێنانەکانی نەکردووە، بەو هۆیە رەنگە نەتوانێت بەشداری یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بکات.

یانە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، جیا لە لونین، کێپاش مۆڵەتی لە کارلۆ وەرگرتووە و بەشداری مەشقەکانی ئەمڕۆی نەکردووە، هەریکە لە چوامینی و ئەلاباش بەهۆی پێکان بەشدارییان نەکردووە.

شەممەی داهاتوو لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ، ریال مەدرید لە لەندەن و لە یاریگای وێمبڵی رووبەڕووی بۆڕووسیا دۆرتموندی ئەڵمانی دەبێتەوە و مەدریدییەکان چاویان لە نازناوی پازدەیەمینە.

بابەتی زیاتر

Back to top button