ئیسپانیاگرنگترین

كروس: له‌ ریال هەمیشە ئەو رێزەیان نیشانداوم کە پێموایە شایەنی منە

Yariga App

یاریگا –

تۆنی کرۆسی ئەڵمانی، ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هاندەرانی مێرێنگێ و هاوڕێکانی ده‌ربڕی

کرۆس، لە لێدوانەکانیدا بۆ کەناڵی ریال مەدرید گوتی، ئاسان نییە هیچ شتێك بڵێم تەنها دەتوانم سوپاسی هەموو هاندەران و كارگێری یانەکە و هاوکارەکانم بکەم.

گوتیشی، بەدرێژایی ئەم دە ساڵە هەستم ده‌كرد له‌ ماڵی خۆمم، دە ساڵی لەبیرنەکراو بوو، ساتی زۆرخۆشم لێره‌ به‌سه‌ر برد، ریال بۆ هه‌میشه‌ له‌ دڵم ده‌مێنێته‌وه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەستێکی جیاوازە کاتێک دەزانیت کۆتا یارییە،لەماوەی ئەو 80 خولەکەی یاریم کرد ویستم چێژ وەربگرم، ، هەمیشە چێژم لە یاریکردن لێرە وەرگرتووە، ئەوە تایبەتە، زۆر بیری دەکه‌م، بەهۆی زۆری کاریگەرییە سۆزدارییەکانیانەوە نه‌متوانی فرمێسکەکانم رابگرم.

کرۆس لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: ئەمە تیپێکی زۆر تایبەتە، جگە لەوەی یاریزانی باشی هه‌یه‌، کەسانی زۆرباشن، هەمیشە ئەو رێزەیان نیشاندام کە پێموایە شایەنی منە، لەگەڵیان هەستم بە ئاسوودەیی دەکرد.

یاریزانه‌ ئەڵمانییەکە لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی، ویستم پێش یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بابەتەکە بە فەرمی رابگه‌یه‌نم، بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ باشترین رێگە دەبێت بۆ رۆیشتنم

بابەتی زیاتر

Back to top button